بڕیارە سبەینێ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دەستپێبکات
کوردسات نیوز
١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
وەزارەتی دارایی و ئابوری ھەرێم لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، ڕۆژی یەک شەممە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ی ٢٠٢١ دەستپێدەکات، ھەر بە پێی ڕوونکردنەوەکە ڕۆژی یەک شەممە مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت، بۆ ڕۆژانی دواتریش بە پێی خشتەیەک، دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە چەند ڕۆژێک پێش پشووەکانی سەری ساڵ، حکومەتی عێراق ٢٠٠ ملیار دینارەکەی بۆ ھەرێمی کوردستان نارد و پێشتریش حکومەتی ھەرێم ئاماژەی بەوە کردووە، ھەموو ٢٥ی مانگێک مووچە دابەش دەکرێت.