ئەمساڵ ملیۆنێک و ٩٧٥ ھەزار گەشتیار سەردانی ھەولێریان کردووە
کوردسات نیوز
٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
نەریمان فازڵ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشوگوزاری ھەولێر، بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لە ٢٠٢١دا یەک ملیۆن و ٩٧٥ ھەزار گەشتیار سەردانی ھەولێریان کردووە، کە دەکاتە ٤٨%ی کۆی ھەموو ئەو گەشتیارانەی ئەمساڵ ھاتوونەتە ھەرێمی کوردستان، ئامارەکەش لە ھەردوو ساڵی ٢٠٢٠ و ٢٠١٩ زیاترە.
ڕاشیگەیاند، ئامادەکاریان بۆ ھاتنی گەشتیاری زیاتر کردووە، بە تایبەت بە بۆنەی سەری ساڵی نوێ و لە ھەموو شوێنە گەشتیارییەکان تیمی تایبەتیان ھەیە بۆ چاودێریکردنی ھاتنی گەشتیاران و چارەسەرکردنی ھەر کێشەیەک کە ڕووبەڕوویان ببێتەوە.