عەلی ڕەئووف، بەڕێوەبەری گشتیی گەشوگوزاری سلێمانی، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری ھاتنی گەشتیارانی بۆ ساڵی ٢٠٢١ خستەڕوو و ڕایگەیاند، ئەمساڵ زیاتر لە یەک ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار گەشتیار ھاتوونەتە پارێزگای سلێمانی و بەراورد بە ساڵی ڕابردوو داھاتی ئەمساڵی کەرتی گەشتیاری لە سلێمانی زیادیکردووە و لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان، سلێمانی لە پلەی یەکەمدایە بۆ داھاتی گەشتیاری، ڕاشیگەیاند، بۆ پشووەکانی سەری ساڵ نزیکەی ٢٥ ھەزار گەشتیار ھاتوونەتە سلێمانی.