سەرجەم شوفێران وھاوڵاتیانی بەڕێزی شاری ھەولێری ئاگادار دەکەینەوە، کەوا بەھۆی ئەگەری دروستبوونی قەرەباڵغی و کۆبوونەوەی خەڵک لە ھەندێک شەقام و شوێنە گشتیەکان بە بۆنەی سەری ساڵی تازە، لە کاتژمێر ٧ی ئێوارەی ئەمڕۆوە تاکو درەنگانی شەو چەند شەقامێک بە تەواوی دادەخرێن بە ڕووی شوفێراندا وەھاتووچۆکردن تیایاندا تەنھا بە پیادە دەبێت، بەو شێوەیە خوارەوە:
١/ چواریانی ئیسکان لەسەر شەقامی ٦٠ مەتریەوە تاکو باخچەی بروسک.
٢/ چواریانی گەل بەرەو ناو بازاڕ.
٣/ چواریانی میدیا بەرەو ناو بازاڕ.
٤/ چواریانی پارێزگا بەرەو ناو بازاڕ
٥/ کۆتایی شەقامی حەمرا.
٦/ شەقامی ١٠٠ مەتری ئەو بەشەی بە پێش فاملی مۆلدا دەڕوات بۆ ڕێگەی شەقڵاوە (تەنھا یەک ساید دەگیرێت کە سایدی چوونە بۆ ڕێگەی شەقڵاوە و سایدی ھاتن بۆ لای ڕێگەی کۆیە کراوە دەبێت).

تێبینی/ ھیچ ئاھەنگێکی فەرمی ناکرێت بە بۆنەی سەری ساڵی تازە، بەڵام ئەم ئامادەکاریانە بۆ ئەگەری کۆبوونەوەی خەڵکە بەو بۆنەیەوە.

ساڵی تازەتان پیرۆز و بە ھیوای سەلامەتی بۆ ھەموو لایەک

ب. ھاتووچۆی ھەولێر
٢٠٢١/١٢/٣١