ھەڤاڵ ستران عەبدوڵڵا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

بە داخ و خەمێکی قووڵەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (مسرییە نەجم محەمەد) دایکی بەڕێزتانم پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بە بەھەشت شاد بکات، ئارامیی و سوکناییشتان پێببەخشێت و لە ھەموو خەمێک بە دوور بن.

دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
٣١ی ١٢ی ٢٠٢١