لەدیدارێکدا کە زیاد جەبار سەرۆک و ژمارەیەک پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ئامادەیبوون، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد وێڕای بەخێرھێنانی پەرلەمانتار شادی نەوزاد بۆ ناو ڕیزەکانی یەکێتی، لەوتەیەکیدا بڕیارەکەی شادی نەوزادی بەهەنگاوێکی هاوسەنگ و گرنگ لەقەڵەم دا لەژیانی سیاسی ئەو پەرلەمانتارەدا بەوپێیەی گواستنەوەی خەباتی پارلەمانی بۆ نێو فراکسیۆنی یەکێتی و متمانەدان و قایل بوون بەو سیاسەتەی کەئەم حزبە پەیڕەوی دەکات خۆی لەخۆیدا هەنگاوێکی گرنگە، و هیوای خواست لەگەڵ هەڤاڵەکانی تریدا لەفراکسیۆنی یەکێتی بتوانێت خزمەت بەسیاسەت و ئەجێندای ئەم حزبە بکات و کاربکات بۆ باشترکردنی ژیانی هاوڵاتیان.
لەبەرامبەر ئەو پێشوازییە شایستەیەدا، پەرلەمانتار شادی نەوزاد رایگەیاند کە سەردانەکەی ئەمڕۆی بۆ مەڵبەندی رێکخستنی سلێمانی بەمەبەستی دەربڕینی ئامادەیی یە بۆ کارکردن و وتیشی: لێرەوە بەردەوامی بەکارەکانی (ی.ن.ک) دەدەم و لەچوارچێوەی فراکسیۆنی یەکێتی درێژە بە خزمەتەکانم دەدەم، لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیشەوە، شادی نەوزاد بەڵێنی دا کە یەکەمین هەنگاوە سیاسییەکانی لەریزەکانی یەکێتیدا، کارکردن بێت بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان و کاندیدەکانی.
لەبەرامبەردا خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پێی راگەیاند: یەکێتی ماڵە گەورەکەی ھەمووانە، دەخوازین بەیەکەوە وەک فراکسیۆن و پەرلەمانتارانی یەکێتی پەرۆشتر کار بکەن لەسەر داوا و مافە رەواکانی خەڵکی کوردستان.
هاوكات كۆبونەوەكە تایبەت بوو بە پێدانی فۆرمێكی زانیاری كە بدرێت دنگدەرانی سنوری بازنەی یەك لە پارێزگای كەركوك تاوەكو لە رێگەی تیمی گەرۆكەوە شوێنی دەنگدانی هاوڵاتیان و چۆنیەتی دەنگدانیان بۆ رون بكرێتەوە بە ئامانجی بەشداریكردنی زۆرینە لە هەڵبژاردنەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا.
بافڵ تاڵەبانی داوایکرد کاکەییەکان لەم خەباتی دیموکراسی و ھەڵبژاردنەشدا وەک ھەمیشە رۆڵی گرنگ و پێشەنگ ببینن بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان و پارێزگاری لە مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان بکەن.
ھەلی کارەکە بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لەپارێزگای ھەڵەبجە بەھاوکاری ڕێکخراوی ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆچ دەستەبەریان کردوە.
بەپێی سەرچاوەکانی ئەفغانستان، لە ناوچەی پولی حەساری سەر بە ویلایەتی بەغلان، شەڕ لەنێوان چەکدارانی تاڵیبان و چەکدارانی بەرەی بەرگری ئەفغانستان دروستبووە و دوای چەند سەعاتێک لە پێکدادان، چەکدارانی تاڵیبان ناچار بوون بکشێنەوە و ناوچەکە بەجێبھێڵن.
لە دوای کۆنترۆڵکردنی پەنجشیر لەلایەن چەکدارانی تاڵیبانەوە، ئەمە یەکەمین پێکدادانی گەورەیە لەنێوان تاڵیبان و بەرەی بەرگریدا دروست دەبێت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەو ٥٧ کۆچبەرەی خەڵکی ھەرێمی کوردستان بوون و لە چەند ھەفتەی ڕابردوودا دوای دەستگیکردنیان لەلایەن تورکیاوە ڕادەستی بەرەی نووسڕە کران لە سوریا، بە ھاوکاری نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و لە ڕێگەی دەروازەی ئیبراھیم خەلیلەوە گەیشتنەوە ھەرێمی کوردستان.