ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردوە، لە ئەنجامی ھێرش و تۆپبارانی سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی ھاوپەیمانی بۆ سەر ناوچەی زرگان و تەل تەمر، دوو ژن و منداڵێک گیانیان لە دەستداوە و سێ ھاوڵاتیش برینداربوون.


ھەسەدە راشیگەیاندووە، ھێزەکانیان ھێرشێکی چەکدارانی تورکیایان بۆ سەر گوندی ساکیرو سەر بە عەین عیسا دوای شەڕێکی سەخت تێکشکاندوە.


لە لایەکی تریشەوە سەرچاوەیەک لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاندوە، کە ھێزەکانی ھەسەدە ھێرشێکی مۆشەکییان بۆ سەر بارەگای ھاوپەیمانان لە کێڵگەی نەوتی عومر لە ریفی دێرەزور پوچەڵکردوەتەوە.