ڕێکخراوی چەتری پارێزەرانی ئاشتی نێودەوڵەتی، بە ھاوبەشی لەگەڵ پەیمانگای کەنەدی بۆ مافەکانی مرۆڤ و تەندورستی دەروونی، خەڵاتی ئەو ڕۆژنامەنووسە بوێرانە دەکەن لە بارەی دۆسییەی دەستگیرکراوانی بادینان و دۆسیەکانی تری ئازادی بوێرانە کاریانکردووە و پەیامنێرانی دەزگای میدیایی کوردساتیش خەڵاتەکە وەردەگرن، ڕێکخراوی چەتری پارێزەرانی ئاشتی نێودەوڵەتی بارەگاکەیان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان و ئوردن و سوریا و میسڕ ھەیە.