کوردستانکوردستان

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایدەگەیەنێت، لە ئەمڕۆوە ڕۆژی پێنجشەمە کە دەکاتە ڕێکەوتی (٢٠٢١/٩/٣٠) لە سەعات (١٢)ی نیوەڕۆوە وێبسایتی (www.regayzanko.com) بۆ دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی، تا سەعات (١٢)ی شەوی ڕۆژی (٢٠٢١/١٠/٩) واتە بۆ ماوەی (١٠) ڕۆژ کارا دەبێت، بەوەش دەرچوانی پۆلی (١٢)ی ئامادەیی لەو ماویە دەتوانن فۆرمی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان پڕبکەنەوەو پێشکەشی بکەن، ھەروەک دەرچوان دەبێ بەبەکارھێنانی ھەمان ناوی بەکارھێنەرو وشەی تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسۆرد) کە پێشتر لە خوێندنگەکانیان وەریانگرتۆتەوە فۆرمی وەرگرتن پڕبکەنەوە.

سەبارەت بەژمارەی دەرچووانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی کە ناوەکانیان لە وەزارەتی پەروەردە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕەوانە کراوە بریتیە لە: (٦٣٣٢٥) دەرچو.


بۆ بەرچاوڕونی زیاتری دەرچوانی پۆلی دوانزەو ئاشنابونیان بەسیستمەکانی وەرگرتن (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران) دەتوانن لەسەر وێبسایتی  (www.regayzanko.com) ڕێبەری وەرگرتن بە وردی بخوێننەوە وەک بنچینەیەک بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکانیان، ھەروەھاش دەتوانن سەردانی مەڵبەندەکانی ڕاوێژکاری زانکۆکان بکەن بۆ وەرگرتنی ڕونکردنەوەی پێویست لەسەر چۆنیەتی پڕکردنەوەی فۆرمی وەرگرتن بەسیستمە جیاوازەکان، کە ئەمەش دەرەفەتێکی گرنگە بۆ ئەوەی دەرچوان بەر لەوەی فۆرمی وەرگرتن پێشکەش بکەن و ئاگاداری وردەکارییەکانی سیستمەکە بن و ھەوڵ بدەن خودی خۆیان فۆڕمەکان پڕبکەنەوە، و ڕو لەو سەنتەرانە نەکەن کە فەرمی نین و تەنھا بۆ دەستکەوتنی بڕێک پارە فۆرم بۆ دەرچوان پڕ دەکەنەوە.

سەبارەت بە ھەبوونی پەیج و ئەکاونت بەناوی زانکۆلاین و ناوەندی وەرگرتن، وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایدەگەیەنێت ستافی وەرگرتن ھیچ جۆرە پەیج و ئەکاونتێکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نیە بەناوەکانی زانکۆلاین و ناوەندی وەرگرتن یان ھەر ناوێکی دیکە، بەڵکو تاکە مینبەری گەیاندنی ڕێنماییەکانی ئێمە لەڕیگەی سایت و پەیجی فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەلا کەریم شکور لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێکخستنی حەمرینی یەکێتی ڕایگەیاند، لە سەردانەکەی بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتی بۆ کەرکوک بڕیاریدا یەک ملیۆن دۆلار بە (١٠) قۆناغ تەرخان بکرێت بۆ نۆژەنکردنەوەی ماڵەکانی ئەو خانەوادە کوردانەی کە بە ھۆی دەرئەنجامەکانی ڕیفراندۆم و ڕووداوەکانی ١٦ ئۆکتۆبەرەوە سوتێنراون یاخود ڕووخێنراون.


لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرینی یەکێتی ئاشکراشیکرد، بافڵ تاڵەبانی کێشەی موچە دزراوەکانی مامۆستایانی بەشی خوێندنی کوردی خورماتووی چارەسەر کردووە و لە مەراسیمێکدا ٨٨ مامۆستا بڕی ئەو پارەیان وەرگرتووە کە دزرابوو.


مەلا کەریم شکور وتیشی، ئەم ھەنگاوانە لە میانی گرنگی پێدانی یەکێتی دێت بۆ ناوچەی خورماتوو، بە تایبەت بافڵ تاڵەبانی کە خزمەتکردنی کەرکوک و خورماتوو و ناوچەی گەرمیان بە ئەولەویەتی کارەکانی داناوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قوباد تاڵەبانی بە شێوەیەکی لە ناکاو و بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەتی سلێمانی کرد و بەدواداچوونی بۆ چۆنییەتی ڕاییکردنی مامەڵەی ھاوڵاتیان و خزمەتەکانیان کرد.


قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، پۆست و وەزیفەی حکومەت بۆ خزمەتکردنی ھاوڵاتییانە و ھەموو ھەوڵێک دەدەن بۆ نەھێشتنی ڕۆتین و باشتر پێشکەشکردنی خزمەتەکانی حکومەتە بە خزمەتخوازان و بەردەوام دەبن لە بنبڕکردنی گەندەڵی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، لە سەنتەری ناحیەی ھەریر، بەھۆی کێشەی کۆمەڵایەتی لە نێوان دوو خێزان کە ئامۆزی یەکترن، سێ کەس کوژراون. وتیشی، رووداوەکە کاتێک بووە ئەو سێ کەسە چوونەتەسەر لایەنی بەرامبەر و شەڕ دروستبووە و چەکی تێدا بەکارھاتووە.


وتیشی، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوەکە، یەکێک لە لایەنە شەڕکەرەکان، تەقەیان لە ھێزەکانی پۆلیس کردووە و دوو پۆلیس برینداربوون.


پەیامنێری کوردسات نیوز ئاماژەی بەوەشدا، تا ئێستا ھیچ کەسێک لەسەر ڕووداوەکە دەستگیر نەکراوە و ھێزی ئەمنی زۆریش چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ڕەوشەکە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەعات 7:30 بەیانی ئەمڕۆ رووداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگای حاجیاوا-چوارقوڕنە لە سنووری ئیدارەی راپەڕین، لە نێوان ئـۆتـۆمبێـلێكی بارهەڵگر لە جۆری ڤاڵــڤـۆ و مینــی پاسێكی گواسـتنەوەی خـوێـــندكاران روویداوە و دەستبەجێ دوو خوێندكار گیان لە دەستداوە و یەكێكی تریش لە خوێندكارەكان لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە رێوڕەسمەكەدا هەڤاڵان و هاوڕێی دێرین و كەسوكارەكەی باسی خەبات و تێكۆشانی "عەبدوڵای حاجی سەعید"یان كرد و رایانگەیاند كە هاوڕێ و جێی متمانەی سەرۆك "مام جەلال" بووە. 
"بافڵ تاڵەبانی" هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش پرسەنامەیەكی ئاڕاستەی خانەوادەكەی كرد و رایگەیاندبوو، "عەبدوڵا حاجی سەعید" تێكۆشەرێكی سەر راست و بەئەمەكی یەكێتی بوو، بەشێكی زۆری تەمەنی بۆ خزمەتی گەلەكەی تەرخانكرد و لەكاتی راپەڕاندنی هەر ئەركێك یەكێتیانە كاری كردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جەمیل بایک ھاوسەرۆکی کەجەکە، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنی لەگەڵ میدیای حزبەکەی رایگەیاند، دوژمنانی کورد بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان، دەیانەوێت یەکێتی و کورد لاواز بکەن و ئێستاش کە سەروبەندی ھەڵبژاردنە لە عێراق، دوژمنان دەیانەوێت یەکێتی لاواز دەربکەوێت.

وتیشی، پێویستە رێگە نەدرێت یەکێتی لاواز بێت و ھەرچۆنێک بێت، نابێت یەکێتی لەم ھەڵبژاردنە لاواز دەربکەوێت، چونکە ئەگەر یەکێتی لەم ھەڵبژاردنە لاواز ببێت، زیانی بۆ پرسی کورد و ھەرێمی کوردستان دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ژمارەیەک لە ژنان و چالاکوانان لە سیمینارێکدا داوایان لە ژنان کرد کە رۆژی ھەڵبژارن روو لە سندوقەکانی دەنگدان بکەن و نوێنەری راستەقینی خۆیان دیاری بکەن، ئاماژەیان بەوەشدا زۆرینەی دەنگدەرانی عێراق ژنن بەڵام ژنان خۆیان بە سیستەمی کۆتا دەردەچن کە ئەمەش جێی نیگەرانییە و پێوست دەکات ژنان ئەوە قبوڵ نەکەن و بە دەنگی خۆیان لە ھەڵبژاردنەکان دەربچن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی تەنھا چوار رۆژ لەبەردەم پڕۆسەی وەرگرتنەوەی کارتی دەنگداندا ماوە و پێویستە رێژەی کورد لەئایندەی عێراقدا زیاتر بکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زانكۆی هەڵەبجە مەترسییەكانی لەسەر ئایندەی هەرێمی كوردستان لە وۆرك شۆپێكی نێودەوڵەتیدا خستەڕوو . دكتۆر " فابرێس باڵانش "سەرۆكی بەشی جوگرافیا لەزانكۆی لیۆنی فەرەنسا ئاماژەی بەوەكرد، لەئایندەدا كوردستان روبەڕووی گرفتی ئاو دەبێتەوە.

 
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای پەیڕەوی ئەنجومەنی باڵای وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیش پەسەندکرا، ئامانج لەو ڕەشنووسەش دەستنیشانکردنی پێکھاتە و ئەرک و دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنی وەزارەتە.


ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای ھەڵگرتنی چەکیش لە ھەرێمی کوردستان، دوای ھەموارکردنەوەی پەسند کرا، ئامانجی ئەو پڕۆژەیەش ڕێکخستنەوەی کڕین و فرۆشتن و ھەڵگرتن و مامەڵەکردنە بە چەک.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەفدەکەی یەکێتیی ئەوروپا لە سەرەتای سەردانی بۆ سنوری سۆران، باسیان لە پێکھاتەی بازنەی سۆران لە ڕووی جوگرافی و ژمارەی دەنگدەرانی ئەو بازنەیە کرد، لە کۆبوونەوەشیان لەگەڵ مەڵبەندی یەکێتی، باسیان لە تەواوی ئەو پێشێلکاری و ڕێگریانە کرد کە پارتی دیموکراتی کوردستان، لە سنوری بازنەی سۆران بەرامبەر کاندیدەکانی ھاوپەیمانی کوردستان کردوویەتی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ئامارەکانی نوسینگەی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە خانەقین، تا ئێستا ٩٠٪ی دەنگدەرانی خانەقین کارتی بایۆمەتریان وەرگرتووەتەوە و نزیکەی ٣ ھەزار کارتی بایۆمەتریش وەرنەگیراونەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...793794795796797...915