بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر رایگەیاند، شەوی رابردوو لە ناحیەی عەنکاوە، حاڵەتێکی کوشتن ڕوویداوە، ھێزەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر گەیشتونەتە شوێنی روداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردوە.
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، ھێزەکانی پۆلیس لە شوێنی ڕووداوەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردوە، بۆئەوەی ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسە بگیرێتەبەر کە تاوانەکەی ئەنجام داوە.