دەقی پرسەنامەکە : 
بەرێزان خانەوادە و بنەماڵەی کۆچکردوو
بەرێزان نوسەر و شاعیر و ئەدیبانی کوردستان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین و شاعیر و نوسەر و ئەکادیمیست، پرۆفیسۆر دکتۆر مارف عومەر گوڵ-م پێگەیشت، بەم بۆنە غەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیتان ئاڕاستە دەکەم و خۆم بەھاوبەشی خەمتان دەزانم.
دکتۆر مارف عومەر گوڵ خاوەنی گەنجینەیەکی دەوڵەمەندبوو لەبابەتی ئەدەبی و زانستیدا، سەرباری لێکۆڵینەوەی لەسەر جینۆسایدی کورد و رۆڵی بەرچاوی وەک ئەکادیمیستێکی شارەزای کورد لەپێگەیاندنی نەوەی جۆشکراو بەزانست و زانیاری، بەکۆچکردنی ئەم پرۆفیسۆرە خەمێکی قوڵ بەرۆکی ھەمووانی گرتەوە.
خوای گەورە سەبوریی و دڵنەوایی بەھەموو لایەکمان ببەخشێت و ئەمەش دوا کۆستی خانەوادەکەتان بێت و کۆچکردووش بەبەھەشتی بەرین شاد بکات.