کوردستانکوردستان

"کەریم شکور" لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕاگەیاند، بافڵ تاڵەبانی بڕیاریدا ئەو مامۆستایانەی خوێندنی کوردی کە ساڵی ٢٠١٨ مووچەکانیان لە ناوچەی داودە دزرا، لە ماوەیەکی نزیکدا قەرەبوو بکرێنەوە و مووچەکانیان بۆ خەرج بکرێت.


دوێنێ بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی کۆبووەوە و ڕەوشی قەزای خورماتوو و ناوچەکە گفتوگۆی لەبارەوە کرا و لە کۆبوونەوەکەدا چەند داواکارییەکی دانیشتوانی سنوری قەزاکە خرایەڕوو.


بافڵ تاڵەبانیش بڕیاری چارەسەرکردنیانیدا، یەکێک لەوانە قەرەبووکردنەوەی ئەو مامۆستایانەی ناحیەی زینانە بوو کە ساڵی ٢٠١٨ مووچەکانیان لێدزرا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەری پەیمانگاکەش ڕایدەگەینێت نۆژەنکردنەوەی ھۆڵەکە کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی خوێندکارەکان و دەبێت ھۆی کارئاسانی بۆ خوێندنیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ستار غەفور" کارمەندی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە پارێزگای ھەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، تا ڕۆژی ٣ی تشرینی یەکەم بنکەکانی کۆمیسۆن لە پارێزگای ھەڵەبجە دەتوانین کارتی دەنگدان بە ھاووڵاتیان بدەنەوە، دوای ئەو وادەیە کارتەکان دەگەڕێنرێنەوە بۆ بەغدا. داوای لە ھاووڵاتیانیش کرد پەلە بکەن لە وەرگرتنەوەی کارتەکانیان.


بە پێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، لە سنوری پارێزگای ھەڵەبجە زیاتر لە ٧٠ ھەزار ھاوڵاتی مافی دەنگدانیان ھەیە و تا ئێستا ژمارەیەک نەچوون بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان.

 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"د. سامان بەرزنجی" وەزیری تەندروستی ھەرێم رایگەیاند، باندێک لەسەر ساختەکردنی کارتی ڤاکسین دەستگیرکراوە و لەژێر لێکۆلینەوەدان، لە داھاتووشدا ھێزە ئەمنییەکان وردەکاری زیاتر لەوبارەیەوە بڵاودەکەنەوە. داوای لە ھاوڵاتیانیش کرد ھەر کەسێک زانیاری لەبارەی ھاوشێوەی ئەو کەسانەوە ھەیە ھێزە ئەمنییەکان و لیژنە تەندروستییەکان ئاگادار بکاتەوە. وەزیری تەندروستی روونیشیکردەوە، بۆ دەرھێنانی کارتی ڤاکسین ھاوڵاتیان دەتوانن تەنھا سەردانی بنکە تەندروستییەکان بکەن و کارت بۆ ئەو کەسانە دروست دەکەن کە ناویان لە سیستمی ئەلیکترۆنیدا ھەیە و ژەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە. کارتی ڤاکسینی کۆرۆنا لەکاتی گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی جیھان کاری پێدەکرێت و بۆ دروستکردنیشی پێویستە ھاوڵاتیان کارتی وەرگرتنی ڤاکسین و پاسپۆرت لەگەڵ خۆیان ببەن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"ڕەنج پشدەری" رۆژنامەنوسی کورد لە یۆنان بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی رابردوو ٥٨ کۆچبەر کە نزیکەی ٥٠یان کوردن و ئەوانی تریش ئەفغانی و تورک و ئێرانین، لە کەنارەواکانی تورکیاوە بەڕێکەوتن بەرەو ئیتاڵیا و بەھۆی شەپۆلی زۆری دەریا رێگەیان لێتێکچووە و دوای ٨ لە بێسەروشوێنبوونیان کۆچبەرەکان پەیوەندیان کردووە و وتویانە سەلامەتن و لە لیبیا گیرساونەتەوە. وتیشی، دواتر کۆچبەرەکان لەلایەن ھێزی دەریاوانی لیبیاوە دەستگیرکران و ماوەی ٣ رۆژە بەشی رزگارکردنی کۆچبەرانی نایاسای لە شاری بنغاری لیبیا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکەن. " ڕەنج پشدەری" راشیگەیاند، بێجگە لە کەسوکاری کۆچبەرەکان تا ئێستا ھیچ کەس و لێپرسراوێکی ھەرێمی کوردستان کاریان بۆ دیاریکردنی چارەنوسی ئەو کۆچبەرە کوردانە نەکردووە و داوای لە لایەنە پەوەندیدارەکان کرد بچن بەھانای کۆچبەرەکانەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بنەماڵەیەکی دیاری عەشرەتی مەنمی لەنێو پارتیەوە پەیوەندی بەریزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە کرد و بڕیاریاندا لەمەودوا  لەنێو ریزەکانی یەکێتی درێژە بەخەباتی خۆیان بدەن ، دوای بڕیاری پەیوەندیکردنیان بەریزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە شاری سلێمانی شانازئیبراھیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی سلێمانی یەکێتی سەردانی ماڵی بەکر مەنمی یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی عەشرەتی مەنمی کردو دوای بەخێرھاتنیان بۆ نێو ریزەکانی یەکێتی رایگەیاند : یەکێتی ماڵی ھەموو ئەو کەس و لایەنانەیە کە دەیانەوێت لەم سەکۆیەوە خزمەت بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکەن ، ووتیشی یەکیتی وەک حزبێکی نیشتیمانی کە ھەر لەسەرەتاوە لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەکانی خەڵک دامەزراوە دەرگای کراوەیە بەرووی ھەموو ئەو کەس و لایەنانەی کە دەیانەوێت لەنێو یەکێتی خزمەت بکەن , لە ووتەیەکشدا  بەکر مەنمی یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی عەشرەتی مەنمی رایگەیاند: دوای بێ ئومێدبونیان لە پارتی و پشتگوێ خستنیان سەدان کەس لەنێو بنەماڵەکەیان بڕیاریاندا لەمەودوا لەنێو ریزەکانی یەکێتی درێژە بەخەباتی خۆیان بدەن و کاردەکەن بۆ سەرخستنی  ھاوپەیمانی کوردستان .

  

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مامۆستا موزەفەر مستەفا بەڕێوەبەری گشتی پەیمانگاکان و مەشقکردن لە وەزارەتی پەروەردە بۆ بەیانی کوردسات نیوز وتی، "بەبڕیاری وەزارەتی پەروەردە بڕیاری ھەڵپەساردنی خوێندن درا لە لە پەیمانگاکانی راھێنان  و گەشەپێدانی پەروەردەیی کە ژمارەیان چوار پەیمانگابوو لە سلێمانی، ھەولێر، دھۆک و ئیدارەی گەرمیان ئەوەش بەھۆی ئەوەی لە ئێستادا کۆلیژی پەروەردەی بنەڕەتی کراوەتەوە و ئەو مامۆستایانەی بڕوانامەکانیان دبلۆمە دەتوانن لە کۆلێژی پەروەردەی بنەرەتی درێژە بەخوێندن بدەن و بە رەسمی بڕوانامەکانیان بکەنە بکالۆریۆس".


راشیگەیاند، "گرفتی ئەو پەیمانگایە ئەوەبوو کاتێک کرایەوە لە ساڵی ٢٠١٣-٢٠١٤ ئامانج لێی راھێنان بوو بە مامۆستایان، بەڵام ھەڵە تێگەشتن ھەبوو بەوەی بڕوانامەکانیان دەبێتە بکالۆریۆس لەکاتێکدا تەنھا ئیمتیازاتەکانیان بەوجۆرەیەو لەناو وەزارەتی پەروەردە کاری پێدەکرێت و ئەوەش لە بڕوانامە دەنوسرێت کە خولێکی راھێنانی تەواوکردووە نەک بڕوانامەی بکالۆریۆس بێت".

بەڕێوەبەری گشتی پەیمانگاکان و مەشقکردن لە وەزارەتی پەروەردە باسی لەوەشکرد، ئەو مامۆستایانەی لەو پەیمانگایە وانەیان دەوتەوە ژمارەیەکیان راژەکانیان دەگوازرێتەوە بۆ قوتابخانەکانی سابیس، ناوەندەکانی خوێندن و ژمارەیەکیشیان بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی مەشق و راھێنان و بڕیارەکەش کە دراوە بۆ بەرژوەندی گشتی بووە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کەرکوک لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندی رێکخستنی کەرکوک کۆبووەوە و رایگەیاند، یەکێتی لە ھیچ قۆناغێکی سەخت و دژواردا پشتی لە کەرکوک نەکردوە و نایکات، بۆیە ئەرکی یەکێتییەکانە سورتربن لە خزمەتکردنی کەرکوک و لەم ھەلومەرجەشدا ھەموو ئەرکە رێکخراوەییەکان تەرخان بکەن بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان و کاندیدەکانی، چونکە سەرکەوتنی یەکێتی و گۆڕان لەم ھەڵبژاردنە، زامنی کوردستانی بوونی کەرکوک و پاراستنی گیانی پێکەوە ژیانە لەنێوان ھەموو نەتەوە و پێکھاتەکاندا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێواز فایەق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێگەکەی بۆ وەڵامدانەوەی سەرۆکی ھەرێم بەکارناھێنێت، بەڵام وەک ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی وەڵامی دەداتەوە. 


وتیشی، دەبێت سەرۆکی ھەرێم پارێزەری یەکڕیزی بێت، بەڵام لە دواین لێدوانیدا کە وتویەتی پارتی تەنھا حزبێکە کە حسابی بۆ دەکرێت، مومارەسەی فەرھەنگی سڕینەوە دەکات، ھەر حزبێکیش حساب بۆ یەکێتی نەکات و نەیخوێنێتەوە، یەکێتیش حسابی بۆ ناکات.


رێواز فایەق راشیگەیاند، یەکێتی حزبێکی قبوڵکراوی متمانە پێکراوە لەسەر ئاستی عێراق و بەڵگەش بۆ ئەو راستیە ئەوەیە کە سەرۆکایەتی وەفدی دانوستانکار بۆ بەغداد قوباد تاڵەبانی بووە کە جێی متمانەی بەغدادە و بە ھەوڵەکانی بودجەی خەڵکی ھەرێمی گەڕاندۆتەوە. 


ئاماژەی بەوەشکرد، لەشەڕی داعشدا ھێزەکانی یەکێتی نەبونایە ھەولێر لە بەردەم مەترسیدا بوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، نەخۆشخانەکانی شێرپەنجە جگە لە چارەسەرکردنی توشبوانی ناوخۆ، بەشێکی زۆریش توشبووانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقن.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە


دیداری ژینگە لە زانکۆی سلێمانی بووە دەرفەتێک تا راستەوخۆ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان وەڵامی پرسیارەکانی بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی بداتەوە کە تایبەت بوون بە ژینگەی سلێمانی، لەو دیدارەدا قوباد تاڵەبانی چارەسەرەکانی گرفتی ژینگەی تانجەرۆی خستەڕوو، ئەو دیدارە بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی بەسەرپەرشتی نووسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رێکخرابوو .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، یەکێک لە پلانەکانی ھاوپەیمانی کوردستان دابینکردنی مووچە و بودجەی خەڵکە و بە یەکڕیزی گۆڕان و یەکێتی دەتوانن ئەو شەڕە بکەن. ئاماژەی بەوەشکرد، سەردەمی موزایەدە نەماوە و خەڵک ھەڵسەنگاندن بۆ ئەو کارانە دەکات کە کراون و ھاوپەیمانی کوردستانیش باشترین بەرنامەی بۆ کۆمەڵانی خەڵک ھەیە. 

 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بافڵ تاڵەبانی لەدرێژەی دیدارو کۆبوونەوەکانیدا لە کەرکوک لەگەڵ کۆمەڵەو رێکخراو و سەندیکاکانی سەر بە مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکان کۆبۆوە لە وتەیەکدا باسی لە دۆخی سیاسی و ئیداری و ئەمنی شاری کەرکوک کردو رایگەیاند، چیتر لە دوای ھەڵبژاردنەوە دۆخی ئێستای کەرکوک قبوڵناکەن و پێویستە ھاوشێوەی رابردوو کەرکوکیەکان حزبەکەی مام جەلال و کاکە نەوە لە چوارچێوەی لیستی ھاوپەیمانی کوردستاندا سەربخەن.
بافڵ تاڵەبانی رۆڵی رێکخراوەکانی بەرزنرخاندو داوای لێکردن بۆ جۆشدان و ھاندانی خەڵکی رۆڵی زیاتر ببینن و کاریگەری لەسەر ھەمووان دروستبکەن بۆ سەرخستنی لیستی ھاوپەیمانی کوردستان.

بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ کۆمەڵەو سەندیکاکانی سەر بە مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکان لەکەرکوک کۆبۆوە

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لەدیدارێكدا گفتوگۆكرا لەبارەی بارودۆخ و گوزەران و داواكاری خەڵكی كەركوك و بەهێزكردنی ئاشتی كۆمەڵایەتی و قوڵكردنەوەی زیاتری پێكەوەژیان لەنێوان نەتەوە و پێكهاتە و ئاینزاكاندا لەپێناو سەقامگیری زیاتری سیاسی و ئارامی و خزمەتكردنی زیاتری سنوورەكە .
روونیكردەوە یەكێتی پابەند بەرێبازی راست و رەوانی سەرۆك مام جەلال سورە لەسەر هەڵوێستەكانی بۆداكۆكیكردن لە  ماف و داخوازیە ڕەواكانی خەڵكی خۆراگری كەركوك بەهەموو نەتەوە و پێكهاتە رەسەنەكانی شارەكە ئەویش دوور لە پەراوێزخستن و جیاكاری مەزهەبی و نەتەوەیی .
وتیشی، لەئەمڕۆشدا چاویان لەسەر كەركوكییەكانە كە بەهەمان رۆحیەتی رابردوو بەشداری ئەم هەڵبژاردنەش بكەن و سەری كەركوك و كورد و یەكێتی بەرزبكەنەوە چونكە ئەم پرۆسەیە بۆ كورد چارەنووسسازە و سەركەوتنی هاوپەیمانی كوردستان واتای بەدەستهێنانی مافەكانی گەلی كورد و پێكهاتە رەسەنەكانی ئەم شارەیە، بۆیە هەمووان پێكەوە لەخەمی كەركوكدا خەبات دەكەن و خزمەتی زیاتری شارەكەی خۆمان دەكەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"قوباد تاڵەبانی"سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان لە شارەزوور بەشداری كەرنەڤاڵی جەماوەی هاوپەیمانی كوردستانی كرد و لە وتارێكدا رایگەیاند، لە 10ی 10 هەمووان دەچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان بۆ ئەوەی زۆرترین دەنگ بۆ هاوپەیمانی كوردستان كۆبكەنەوە و زۆرترین كاندید رەوانەی بەغداد بكەن.
 وتیشی، ئەو هەڵبژاردنە پەیوەندی بە بەغدادەوە هەیە و دەبێت لە بەغداد رووبەڕرووی ئاڵنگارییەكان ببنەوە، چونكە ناوچەكە لەبەردەم گۆڕانكاریدایە.
جەختی لەوەشكردەوە، لە بەغداد بە یەكڕیزی داكۆكی لە مافەكانی خەڵكی كوردستان دەكەن و بەیەكڕیزی پارێزگاری لە ماف و شایستە داراییەكانی كورد دەكەن.

 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیبۆ کەرکوکییەکان ڕایگەیاند : ئەو ھێزەی دەتوانێت پشت ‌و پەنا بێت بۆ ھێنانەدی مافەکانتان و پارێزگاری لە کوردستانی بوونی شارەکە و پێکەوەیی نەتەوە و پێکھاتەکان بکات و شەڕی مانەوە بکات تەنھا و تەنھا ھاوپەیمانی کوردستانە. وتيشی ، یەکێتی و یەکێتییەکان لەمەودوا لەژیانی سیاسیاندا ئازا و ئازادتر دەبن و ھەموومان بۆ یەک ئامانج خەبات دەکەین و تێدەکۆشین ئەویش بەھێزترکردنی یەکێتییە لە پێناو کوردستانێکی بەھێزتر و کوردستانی بوونی کەرکوک.

 
ئەم وتانەی بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەمیانی کۆبوونەوەیەکیدا ھات لە کەرکوک لەگەڵ ھەڤاڵان و کادرانی کۆمەڵایەتی کەرکوک کە وێڕای ھەڵوەستەکردن لەسەر گۆڕانکاریی و ھاوکێشە سیاسی و ئەمنییەکان و رووداواکانی دوای ھەشتی تەمووز، خوێندنەوەی بۆ سیاسەت و ستراتیژی نوێی یەکێتی کرد و رایگەیاند چاکسازییەکانی یەکێتی بۆ راستکردنەوەی رێڕەوی حیزبایەتی و تێکۆشانی سیاسی و رێکخراوەیی بوو، بۆ راستکردنەوەی ھەڵەکان و گەڕانەوەبوو بۆ رێبازی راستەقینەی مام چونکە یەکێتی وای فێرکردووین یەکێتی بین بۆ خزمەتکردن نەک یەکێتی بین بۆ بەرژەوەندی و دەستکەوتی کەسی .


ھاوسەرۆک ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەمەودوا ھەموو کاروبارێکی یەکێتی دەبێت بە رێگای راستەقینەی یەکێتی مامدا بڕوات، ھەموو ھەوڵێکمان بۆ راستکردنەوەی کەموکوڕییەکان و پاراستنی دەسکەوتەکان بێت، کەرکوکیش لە پێشینەی ئەرکەکانمان دەبێت و دەشبێت یەکێتییەکان وەک ھەمیشە خزمەت بکەن و ماندوونەبن لەھەوڵەکانیان، چونکە ئەمە ئەرکە و منەت نیە لەبەر ئەوەی کەرکوکییەکان خۆیان خاوەنی یەکێتین چۆن لەرابردوو لەگەڵ ئازار و قوربانییەکانی کەرکوک ژیاین و خوێنمان بۆ دا بەدڵنیاییشەوە بۆ سبەینێ و داھاتووش ھەر لە گەڵتان دەبین و پێکەوە شارەکەی خۆمان دەپارێزین و سەوزتری دەکەین و کوردستانی بوونی کەرکوک دەکەینەوە چەپکە گوڵی پێکەوەژیانی ھەموو نەتەوە و پێکاتەکانی ئەم شارە .


ھەر لەکۆبوونەوەکەدا ھاوسەرۆک ھانی ھەڤاڵان و کادرانی کۆمەڵایەتی دا کۆشش و ماندووبوونیان بکەنە خزمەتی سەرخستنی کاندیدانی ھاوپەیمانی کوردستان لە کەرکوک و پارێزگاری لە دەنگی کورد بکەن و رۆژی دەنگدان وەڵامی نەیارانی کەرکوک بدەنەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...794795796797798...915