گەورە شارەوانی وان رایگەیاندوە، بەھۆی بەفربارین و ھەڵکردنی رەھێڵەوە، رێگەی ٩٣٠ ناوچەی نیشتەجێبوون داخراون، لە پارێزگای ھەکاریش رێگەی ٦٤ گوند و لە بەدلیس رێگەی ١٩٨ گوند و لە پارێزگای مووشیش رێگەی ١٠٩ گوند داخراون.
بەپێی راگەیەنراوێکی گەورە شارەوانی وانیش، تیمە پەیوەندیدارەکان لەو پارێزگایانە ھەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ راماڵینی بەفری کەڵەکەبووی سەر شەقامەکان و کردنەوەی رێگەکان بە رووی ھاتووچۆدا.