"سامان لەتیف" بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لەماوەی کارکردنی تیمەکانی دروستکردنی کارتی ڤاکسین تەنھا لەناو سەنتەری سلێمانی لەڕێگەی سێ تیمەوە توانراوە  ٨ ھەزار و ٥٠٠ کارتی پلاستیکی ڤاکسین بۆ ھاووڵاتیان دروست بکرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، ئەو ھاووڵاتیانەی دەیانەوێت ببنە خاوەنی کارتی پلاستیکی، دەبێت ھەردوو ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتبێت و ناوی لەتۆماری سیستمی ئونلاین داغڵ کرابێت، دەبێت لەو سەنتەرانەش داواکاری پێشکەش بکەن کە پێشتر ڤاکسینیان لێوەرگرتووە.
جەختیشیکردۆتەوە، بۆ دروستکردنی کارتی ڤاکسین، دەبێت ھاووڵاتیان کارتی وەرگرتنی ڤاکسین و کۆپی پاسپۆرتیان بەرەنگاوڕەنگ پێبێت، بۆ ھەر کارتێکیش بڕی ٥ ھەزار دینار وەردەگیرێت.