کەسانی شارەزا و پسپۆڕ ڕایانگەیاند، شێرپەنجە نەخۆشییەکی کوشندە نییە و دەتوانرێت ھەر وەک نەخۆشییەکی تر چارەسەر بکرێت.
ئەندازیار توانا کەمال سەرۆکی شارەوانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، وەکو شارەوانی سلێمانی ئامادەکاری تەواومان کردووە بەمەبەستی تاپۆکردنی ئەو خانووانەی موڵکی حکومەت بوون و کراوەنەتە شوێنی نیشتەجێبوون و تاپۆ نەکراون، بۆ ئەوەش لیژنەمان دروستکردووەو چاوەڕوانی ھەموواری یاساکە بووین.
راشیگەیاند، لە ئێستادا یاساکە ھەموار کراوە چاوەڕوانی رێنمایی وەزارەتی شارەوانی دەکەین و دوای دەرکردنی رێنمایی دەست بەتاپۆکردنیان دەکرێت.
سەرۆکی شارەوانی سلێمانی وتیشی، "ئەو خانووانەی تاپۆ دەکرێن ئەوانەن کە موڵکی حکومەتن و ئەوانەشی بەر شەقام دەکەون لەلایەن حکومەتەوە بڕیاری قەرەبووکردنەوەیان دەدرێت".
بە مەبەستی پیشاندانی پشتیوانی لە زیندانیانی بادینان، ئەمڕۆ لە بەردەم دادگای شارەکانی ھەرێم چالاکوانانی مەدەنی گردبونەوەی ناڕەزایی رێکدەخرێت، لەو چوارچێوەیەشدا لەلایەن (کەمپینی ھاودەنگی لەگەڵ زیندانیانی بادینان) لە ھەموو شارەکانی ھەرێم یەک وتاری ھاوبەش دەخوێنرێتەوە.
لە راگەیەنراوێکیشدا ھاتووە کە رێگە نادرێت ئەو چالاکیەکانە بکرێنە شوێنێک بۆ کەمپینی ھەڵبژاردن، یان بۆ مەبەستی تر بقۆزرێنەوە، داواش لە ھەموو چین و توێژەکان دەکەن لە پێناو پیشاندانی یەک دەنگی نیشتمانی و بەرگری لە ئازادبونی زیندانیانی بادینان بەشداری گردبونەوەکان بکەن.
ئوسامە عەتەڵا جێگری لێپرسراوی کارگێڕی نوسینگەی کەرکوکی کۆمسیون رایگەیاند، ئامادەکارییەکانیان بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تەواو بووە و نزیکەی ٩٠٪ی ھاوڵاتیانی کەرکوک کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان وەرگرتوەتەوە.
وتیشی، لە کەرکوک سێ بازنەی ھەڵبژاردن ھەیە و پێشبینیش دەکەن، بۆ ئەم جارە دەنگدەرێکی زۆر روو لە سندوقەکانی دەنگدان بکات.
دوای زیاتر لە ساڵێک لە زیندانیکردنیان، بڕیار بوو ئەمڕۆ دادگاییکردنی "مەسعود عەلی و شیروان تەھا و بەندەوار رەشید و کارگەر عەباس" لە دادگای دووی ھەولێر بەڕێوەبچێت، بەڵام "بەشدار حەسەن" ئەندامی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەپاساوی گواستنەوەی دوو دادوەری دۆسیەکە، پرۆسەی دادگاییکردنەکە بۆ ٢٠ی کانوونی یەکەم دواخراوە.
وەزارەتی کارەبای ھەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ بەھۆی سوتانی کێبڵەکانی گۆڕەری وێستگەی ١٣٢ کەیڤی سۆران، ھەموو ماڵەکانی سەنتەری قەزای سۆران بێ کارەبان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، تیمەکانی کارەبا سەرقاڵی چاککردنەوەن و بەمزووانە کارەبای چەند گەڕەکێکیان ئاسایی دەبێتەوە و دواتر کارەبای گەڕەکانی تریش چارەسەر دەکرێن.
راشیگەیاند، ئەو هەڵبژاردنە دەرفەتێكە بۆئەوەی سەركەوتنی گەورە بەدەستبهێنن، هاوسەنگی هێز بگەڕێننەوە و لە بەغداد شەڕی بەدەستهێنانی مافەكانی خەڵكی كوردستان بكەن.
وتیشی، سەقامگیری هەرێم و بەغداد بەیەكەوە گرێدراوە، ئەگەر نەتوانن پەیوەندییەكان لەگەڵ بەغداد رێكبخنەوە، سەقامگیری هەرێمیش دەكەوێتە مەترسییەوە.
وتیشی، راستە هەولێر گۆڕانكاری زۆری بەسەردا هاتووە و سیتی و بینای بەرزی تێدایە، بەڵام هەولێرییەكان لەوانە سودمەند نەبوون، بەشێكی زۆری خەڵك خزمەتگوزاری و ئاوی خواردنەوەیان نییە.
جەختیشی كردەوە، وەك هاوپەیمانی كوردستان هاتون تا خاوەنداری لە پایتەختی خۆیان بكەن.