دەقی پرسەنامەکە : 
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو دکتۆر مارف عومەر گوڵ
بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی پڕۆفیسۆر د. مارف عومەر گوڵ، پێشمەرگەی دێرین و شاعیر و نوسەر و ئەکادیمیستی دیاری کورد دڵگران و نیگەران بوم. 
بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی لەئێوە و ھاوڕێ و ئازیزانی و ھەموو شاعیر و نوسەرانی کوردستان دەکەم.
بەکۆچکردنی دکتۆر مارف عومەر گوڵ، گەلی کوردستان پرۆفیسۆر و ئەکادیمیستێکی شارەزاو مامۆستای زانکۆ و نوسەر و شاعیرێکی دیار و قەڵەمێکی دەوڵەمەندی لەدەستدا کەتەمەنی خۆی تەرخان کردبو بۆ خزمەتی دۆزی رەوای گەلەکەی و توێژینەوەی زۆر گرنگیشی لەسەر پرسی جینۆسایدی کورد ھەبوو کە لەناوەندەکاندا کەڵکی زۆری لێوەردەگیرا بۆ ئەو پرسە.
خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێ و جێگای بەھەشتی بەرین بێت و سەبوری و دڵنەوایی بەھەمولایەک ببەخشێت. 


انا لله و انا اليه راجعون