لە سنورەکانی بانە کۆڵبەرێک کوژرا
١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە سنورەکانی گوندی کێلێ سەر بە بانە، ھێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بەناوی مێھران رەحمانی تەمەن ٢٤ ساڵ کوژراوە و دوو کۆڵبەری تریش بەناوەکانی ئیبراھیم رەحمانی و ھاوڕێ ئەحمەدی برینداربوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کۆڵبەرانە لەکاتی گەڕانەوەیان لەسەر سنور تەقەیان لێکراوە و ھیچ کەلوپەلێکیان پێنەبووە.
لە ساڵی رابردوودا ٥٤ کۆڵبەر لە سنورەکانی نێوان باشور و خۆرھەڵاتی کوردستان کوژراون و نزیکەی ١٧٠ی تریش برینداربوون.


