بەکر وەیسی بەڕێوەبەری ناحیەی ھەڵشۆ بە کوردسات نیوزی ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لەلایەن حەوت شوانکارەی گوندەکانی خۆرھەڵاتی کوردستان ٤٨١ سەر مەڕ و بزن ھێنراوە بۆ دیوی باشوری کوردستان، بەڵام لە نێوان ھەڵشۆ و گوندەکانی خۆرھەڵات بەفریان بەسەردا باریوە و بەھۆیەوە ٤٥٠ ئاژەڵیان لەناچوون و تەنھا ٣١ ئاژەڵیان ڕزگارکراوە.
وتیشی، شوانکارەکان سەلامەتن بەڵام بەھۆی بارینی زیاتر لە ٢ مەتر بەفر و نەبوونی ڕێگەی ئۆتۆمبێل نەیانتوانیوە بگەنە شوێنەکە.
ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەڵەبجە رایگەیاند، لەبەر نەبوونی کارەبای نیشتمانی لە ھەڵەبجە و نەمانی گاز لە بەشی سوتەمەنی نەخۆشخانەکان و بوونی ھەندێک نەخۆش لە سەرئامێری ھەناسەدانی دەستکرد، داوایەکی بەپەلەیان ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد بۆ دابینکردنی سوتەمەنی بۆیان.
بافڵ جەلال تاڵەبانیش لە رێگەی ئیدارەی گشتی و دارایی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڕیاری دا بە دابینکردنی سەرجەم سوتەمەنی نەخۆشخانەکانی سنوری بەرێوبەرایەتی ھەڵەبجە بۆ ماوەی ١٠ رۆژی داھاتوو بۆ ئەوەی تاکو نەمانی سەرما و کرێوە و ئاسایی بونەوەی رەوشەکە بتوانن کارەکانیان ئەنجام بدەن.
سەرچاوەیەک لە ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری ھەرێمی کوردستان ھەموو ئەو دەنگۆیانە بەدرۆدەخاتەوە کە باس لە گۆڕینی لێپرسراوی دەزگاکە دەکات و رایگەیاندووە ئەژی ئەمین لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری ھەرێمی کوردستان لە راپەڕاندنی ئەرکەکانیدا بەردەوامە و لەخەمی بەرقەراکردنی ئارامی و ئاسایشی ھەرێمی کوردستاندایە، ھەموو ئەو ھەواڵە بێبنەمایانەی بڵاوبوونەتەوە ناڕاستن .
ئەو سەرچاوەیەی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری ھەرێمی کوردستان باسی لەوەکردووە، لە ڕێگای یاساوە سکاڵا لەسەر ھەموو ئەو میدیا و کەناڵانە تۆمار دەکەین کە ھەواڵی بێبنەمای لەو شێوە بڵاو دەکەنەوە، ھەموو ئەو کەس و لایەن و پەیجانە راپێچی بەردەم یاسا دەکەین.
فەرماندەیی فیرقەی ٢٠ی سوپای عێراق رایگەیاند، ھێزەکانی یەبەشە لە ناوەندی قەزای شنگال پاشەکشەیان کردووە و لە ئێستادا ھێزەکانی سوپا دۆسێی ئەمنیی شارەکەیان بەدەستەوەیە.
سەرچاوەیەکی ئەمنیش بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی ١٥ی مانگ دوا وادەی سوپای عێراق بوو بۆ ئەوەی یەبەشە لە شنگال و سەرجەم شارۆچکە و گوندەکانی سەر بە شنگال پاشەکشە بکات، بەڵام تا ئێستا یەبەشە ئامادە نییە لە شارۆچکەی سنوونێ پاشەکشە بکات کە بارەگای سەرەکییان لەو شارۆچکەدایە.
وسەرچاوەکە وتیشی، ئێستا ھێزەکانی سوپای عێراق و یەبەشە رووبەڕووی یەکتر وەستاون و ھاوڵاتیانیش لە ترسی روودانی پێکلادان لە ماڵەکانیان نایەنە دەرەوە و ھاتوچۆیان کەمکردووەتەوە.
بەھۆی دابارینی بەفر لەکاتی ئێستادا ڕێگای (کۆیە ھەیبەت سوڵتان) داخراوە ،وەئێستا تیمەکانی بەفر ڕامالین خەریکی پاککردنەوەن ،بەلام بەھۆی بەردەوامی دابارین دیسان پڕبەفر دەبێتەوە ڕێگایەکەئاستەنگی بۆدروست دەبێتەوە،بۆیە داوا لەھاوڵاتیانی بەڕێز دەکەین کەوا ھاتووچۆیان زۆر سنوردار بکەن ،وەلەحالەتی پێویست ڕێگای بەدیل بەکاربێنن بۆچونە سلێمانی کەئەویش ڕێگای سماقولیە.
ب ھاتووچۆی ھەولێر
٢٠٢٢/١/١٧
سلێمان ئەحمەد قائیمقامی دەربەندیخان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە سەعات ٤ی بەیانییەوە بەھۆی پەککەوتنی سێ ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر رێگاکە گیراوە.
وتیشی، تیمەکانی بەفر راماڵین سەرقاڵی کردنەوەی رێگەکەن.
قائیمقامی دەربەندیخان داوا لە ھاووڵاتیان دەکات تەنھا بۆ کاری پێویست رێگەکە بەکاربھێنن.
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانییەوە
بۆ / قوتابیان و خوێندکارانی ئازیز
بەڕێزان کەسوکاری قوتابیان و خوێندکاران
ھەر قوتابی و خوێندکارێک بەھۆی ئەم شەپۆلی بەفر بارینەوە نەیتوانی ئامادە بێت لە تاقیکردنەوەی ئەمڕۆدا بەرواری ١٧/١/٢٠٢٢ ئەوا لە دوای پشووی کۆتایی وەرزی یەکەم تاقیکردنەوەی ئەمڕۆی وەک قوتابی و خوێندکارێکی مۆڵەت پێدراو دەتوانێت تاقیکردنەوەکە ئەنجام بدات بە پێی خشتەیەک کە لەلایەن کارگێڕی قوتابخانەو خوێندنگەکانەوە دیاری دەکرێت.
بە ھیوای سەلامەتی بۆ ھەمووان
میدیاکانی خۆرھەڵاتی کوردستان بڵاویانکردەوە، لە ماوەی ١٠ روژی رابردوودا لە سنوری پارێزگاکانی سنە و ورمێ و کرماشان نۆ کۆڵبەر بە رووداوەکانی وەک تەقینەوەی مین و ھەرەسی بەفر و تەقەی ھێزە ئەمنییەکانی ئێران، گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون.
لە ساڵی رابردووشدا ٥٤ کۆڵبەر لە سنورەکانی نێوان ھەرێم و خۆرھەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ١٧٠ی تریش برینداربوون.
راشد مودەڕس گورجی بەڕێوەبەری رێگەوبان و گواستنەوەی پارێزگای سنە رایگەیاند، بەھۆی بەفربارین و کڕێوە رێگەکانی سنە-کامیاران، دیواندەرە-سەقز، بۆکان-سەقز و بانە-سەقز لەگەڵ رێگەی ٥٥٠ گوندی پارێزگاکە بەتەواوەتی داخراون.
ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانیان توانیویانە ھەزار و ٥٩ گەشتیار کە لە رێگەکاندا ماونەتەوە رزگار بکەن و لە ئێستاشدا سەرقاڵی پاککردنەوەی رێگەکانن.
ئەمیر جەعفەرزادە بەڕێوەبەری گشتی کۆمەڵەی مانگی سوری ورمێش رایگەیاند، رێگەی زۆربەی شار و گوندەکانی پارێزگاکە بەھۆی بەفرباینەوە داخراوە، ١٠٠ ئۆتۆمبێلێشیان رزگار کردووە کە لە رێگەکانی باشوری ورمێ گیریان خواردبووە، داواشی لە ھاوڵاتیان کرد لە کاتی زۆر پێویستدا نەبێت ھاتووچۆ نەکەن.
بەپێی ھەندێک لە راپۆرتەکان لە ناوچە شاخاوییەکانی پاوە و جوانڕۆ لە پارێزگای سنە نزیکەی دوو مەتر بەفر باریوە.
بۆ سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن
دوای ڕاوێژ لەگەڵ بەڕێزان پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەی سلێمانی،لەبەر دابەزینی پلەی گەرمی و بەستەڵەک و سەرما وە بۆ پاراستنی گیانی قوتابیان و خوێندکاران بڕیارماندا بە ڕاگرتنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە و پێنج شەممە بەرواری(٢٠٢٢/١/٢٠/١٩/١٨) لە گشت ناوەندەکانی خوێندن بە حکومی و ناحکومی یەوە تاقیکردنەوەکان دەچێتە (٢٠٢٢/١/٢٥) بە پێی خشتەیەکی تایبەت کە لە لایەن کارگێڕی قوتابخانەکانەوە دیاری دەکرێت.
بەھیوای سەلامەتی بۆ ھەمولایەک
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی