لە ٦ی ئاداری ١٩٩١ قەزای بازیان و ناوچەی ناو دەشتی پشدەر لە دەست رژێمی بەعس رزگار کران، بە جۆرێک کە لە سەعات ٤ی ئێوارە خەڵکی بازیان دەستیانگرت بەسەر دام و دەزگاکانی بەعس، لە پشدەریش سەربازگە و دەزگاکانی ڕژێم لەلایەن پێشمەرگە و خەڵکی ناوچەکە دەورەدران و کۆنترۆڵکران . 

بەڵام فەوجی  قادراوای  پشت سەنگەسەر بەرگری کرد و تیایدا چەندین پێشمەرگە و ھاووڵاتی شەھید بوون. ھەروەھا، ھەمان ڕۆژ لە ناوچەی بیتوێن شەڕ لەگەڵ فیرقەی ٤٤ی چوارقوڕنە دەستیپێکرد و دواتر بۆ پاڵپشتی فیرقەی چوارقوڕنە ڕژێمی بەعس لیوایەکی بە تۆپ و چەکی قورس و مام ناوەند رەوانەی ناوچەکە کرد و دەستیکرد بە شەھیدکردنی ھاوڵاتیان، بەڵام ھەمان ڕۆژ ئەو لیواش لەناوبرا و چەندین سەرباز و ڕائیدی رژێم کوژران.