قائیمقامی سلێمانی: پرۆژەی سەوزکردنی گۆیژە سەرکەوتوو بووە
کوردسات نیوز
٧ی ئازاری ٢٠٢٢
ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، ساڵێکی زۆر قورس و گرنگ و پڕلە کێشەمان تێپەڕاند، ئێستە گەیشتوین بەقۆناغێکی باشتر و کارمان پاراستنی ئەو نەمامانە و گەشەکردنیانە، لەبابەتی دارمانڕشتن و ئاگربڕ و دابینکردنی ئاو بۆ پاراستنی نەمامەکانیش ھەموو کارێکی پێویست دەکەین.
نوێنەری کۆمپانیاکانیش ئاماژەیان بەوەکرد، کە بەشی ھەرەزۆری نەمامەکان گەشەیان کردووە و ئەو نەمامانەی کە وشکبوون، لە جێگەیان نەمامی تریان رواندووە، کاری داھاتوشیان رشتنی دەرمانی قڕکەری گژوگیا و دروستکردنی ئاگربڕە.
بەرێوبەری دارستان و پاوانی سلێمانیش رایگەیاند، کاری ئەو کۆمپانیانە بەتەواوی سەرکەوتوو بووەو ئەوەی لەسەر حکومەت بێت لەرووی دابینکردنی نەمامەوە ئەنجامی دەدات و لە ھەموو ئەو شوێنانەش کە پێویستە ئاگربڕ دروست دەکەن بۆئەوەی کەوتنەوەی ئاگر زیان بە نەمام و دارستانەکان نەگەیەنێت، بۆئەو مەبەستەش کۆبونەوەی لیژنەی فریاگوزاری ئەنجام دەدەن.