دوای ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە ھاوڵاتیەک لە دەربەندیخان بەھۆی سەرماوە رەقبوەتەوە و گیانی لەدەستداوە،"د.سازان ئیبراھیم"بەرێوەبەری تەندروستی دەربەندیخانیش بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەو ھاوڵاتییە بەھۆی سەرماوە گیانی لەدەستنەداوە، بەڵکو لە پشتی تونێلی دەربەندیخان کەوتووە و قاچی شکاوە، دواتر خۆی گەیاندوەتە مزگەوتێک لەو ناوچەیە و بە جەڵدە گیانی لەدەستداوە.
بڕیارەکانی وەزارەتی کارەبا بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەپۆلی نوێی بەفر و سەرما
کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی ژووری ئۆپەراسیۆنی وەزارەت بۆ ھەڵسەنگاندنی دۆخی کارەبا لەم وەرزە سەرمایەدا کرد، کە بەھۆی شەپۆلی نوێی سەرما و سۆلەوە، خواست لەسەر کارەبا بۆ ٧٠٠٠ مێگاوات بەرز بووەتەوە و توانای بەرھەمھێنانیش ٣٥٠٠ مێگاواتە.
لە پێناو زیادکردنی ماوەکانی پێدانی کارەبا و کەمکردنەوەی پچڕانی کارەبا ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران.
- ڕاگرتن و کەمکردنەوەی کارەبای کارگە گەورەکانی کوردستان و پێدانی بە ھاووڵاتییان.
- سنووردارکردنی پێوەری زیرەکی سنگل فەیز بۆ ٣٠ ئەمپێر و سرێ فەیز بۆ ٦٠ ئەمپێر تا کۆتایی مانگی شوبات.
عیسا گەوھەری بەڕێوەبەری پۆلیسی ھاتوچۆی پارێزگای سنە رایگەیاند، بەھۆی ئەو شەپۆلە بەفربارینەی رووی لە ناوچەکە کردووە، ھاتوچۆ لە سەرجەم رێگا سەرەکی و لاوەکییەکانی پارێزگاکە راگیراوە، داواشی لە شۆفێران کرد تا ھێوربوونەوەی دۆخەکە لە شارەکان نەچنەدەر.
ھاوکات عەباس نەزەری زادە بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی سنە رایگەیاند، بەھۆی نالەباری کەشوھەوا و بەردەوامی بەفربارین، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانیان تاوەکو رۆژی شەممە ھەڵوەشاندووەتەوە.
بەپێی ھەندێک لە راپۆرتەکان، پلەکانی گەرما لە شاری سنە بۆ ٢٥ پلە ژێر سفر دابەزیوە.
بەپێی نوسراوەکەش دەرچووە یەکەمەکان ژمارەیان ھەزار و ٦٨٥ کەسە و لەسەر میلاکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وەزارەتەکانی تر دابەش دەکرێن.
داواشی لە ھاوڵاتیان و شۆفێران کرد، تا ھێوربونەوەی دۆخەکە لە ماڵەکانیان بمێننەوە و پابەندی ڕێنماییەکانی پۆلیسی ھاتوچۆ و تیمە فریاگوزارییەکان بن، بۆ ئەوەی دوور بن لە ھەر جۆرە ڕووداوێکی نەخوازراو و نەبنە ھۆی دروستبوونی ئاستەنگ بۆ تیمەکان لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان.
وتیشی، تیمەکانی فڕۆکەخانە سەرقاڵی پاککردنەوەن وەک ئامادەکارییەک بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان، ھەروەھا بەھۆی کەمبوونەوەی مەودای بینین ژمارەیەک گەشت ڕاگیراوە و چاوەڕوان دەکەن بە زووترین کات گەشتەکان دەستپێبکاتەوە.
وتیشی، گەشتەکانی سلێمانی بۆ فرانکفۆرت و سلێمانی بۆ بەیروت و دوو گەشتی عەمرە بۆ شاری مەدینە و گەشتێک بۆ بەغداد و دوبەی و عەممان ڕاگیراون، چاوەڕوانی ئاسایی بوونەوەی ڕەوشی کەشوھەوای ھەرێم دەکەن.
توانا بەھادین لێپرسراوی بەشی ئامێرەکان لە شارەوانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند: تیمەکانیان بە بەردەوامی سەرقاڵی پاککردنەوەی شەقام و ڕێگەوبانەکانن و لە ماوەی چەند سەعاتێکدا شەقامەکانی بازنەیی مەلیک مەحمود و سالم و بەشێکی زۆر لە گەڕەکەکانیان پاککردووەتەوە و خوێ ڕێژیان کردووە بۆ ئەوەی ھاتووچۆ تێیاندا ئاسایی ببێتەوە.
ئەو کەسە ناوی "عەلی مورادی"یە و خەڵکی خۆرھەڵاتی کوردستانە، بە مەبەستی کارکردن ھاتووەتە سلێمانی و پاسەوانی خانوویەکی تەواو نەکراو بووە.
کۆمپانیای "بوتاش"ی تورکی لە رایگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، شەوی رابردوو بۆری ھێڵی نەوتی کەرکوک-جەیھان، کە نەوتی ھەرێمی کوردستان و کەرکوک دەگەیەنێتە بەندەری جەیھانی تورکیا، لە نزیک پارێزگای "کاھرامان ماراش" لە باکووری کوردستان بە ھۆکارێکی نادیار تەقیووەتەوە و بەھۆیەوە ئاگر کەوتووەوە و گواستنەوەی نەوت لە بۆریەکە راگیراوە، راشیگەیاند، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن و لێچوونی نەوتیان لە بۆریەکە راگرتووە.
لە بارەی رووداوەکەوە میدیاکانی تورکیا ئاماژەیان بەوەکرد، بەھۆی ئەو ئاگرەی لە ئەنجامی تەقینەوەکە درووست بووە، رێگای ھاتوچۆی نێوان پارێزگای کاھرامان ماراش و عەنتاب بە رووی ھاتوچۆدا داخراوە.
ھاوکات سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای نەوتی باکوور راگەیاند، ھەناردەی نەوت لە رێگەی ھێڵی نەوتی کەرکوک-جەیھانەوە درێژەی ھەیە و ھیچ گرفتێک لە بەردەم ھەناردەکردندا نییە، روونیشیکردەوە، کۆمپانیاکە رۆژانە ١٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت لە رێگەیی بۆریەوە رەوانەی دەرەوەی عێراق دەکات.
بەشی راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ، لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، سەعات یەکی شەوی رابردوو لە قەزای زاخۆ، گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بە ناوی "باوەڕ ئەکرەم"، دوای بە شەڕھاتنی لەگەڵ کەسێک بە چەقۆ کوژراوە .
راشیگەیاند، دوای رووداوەکە پۆلیسی زاخۆ دەستیان بە لێکۆڵینەوە و گەڕان بۆ تۆمەتباری رووداوەکە کردووە و دوای چەند سەعاتێک دەستگیریان کردووە و رەوانەی دادگایان کردووە.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند ، بەیانی ئەمرۆ شەپۆلی بەفر بارین لە قامیشلۆ و زۆرینەی ناوچەکانی جزیرەش بە رەشەباوە دەستپێکردوە و پلەکانی گەرما تا رادەیەکی زۆر دابەزیون و پێشبینی دەکرێت تا شەو پلەکانی گەرما ١٢ پلە لە ژێر سفرەوە بن ، مەترسیش ھەیە بەھۆی کەمی سوتەمەنیەوە شەپۆلەکە کاریگەری لەسەر ھاووڵاتیانی رۆژئاڤا دروست بکات ، ھەروەھا رایگەیاند ، بەھۆی شەپۆلەکەوە ئاستەنگی ھاتوچۆ لە ھەندێک رێگا دروست بوە و چەند روداوێکی ھاتوچۆ ڕویانداوە ، بەڵام ڕووداوەکان زیانی گیانیان لێنەکەوتۆتەوە و زیانەکان تەنھا ماددیین .
پێشبینیش دەکرێت لە بەردەوامیی بەفر باریندا چەند رێگایەکی ھاتوچۆ لە نێوان گوند و شارەکانی رۆژئاڤای کوردستاندا دابخرێن .