قائیمقامی ھەولێر: ھەر کەسێک نرخ بەرز بکاتەوە سزای دەدەین و ناویشی بڵاودەکەینەوە
کوردسات نیوز
٧ی ئازاری ٢٠٢٢
لە بارەی بەرزکردنەوەی نرخی خواردن و کاڵا لە بازاڕدا، نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی قەزای ناوەندی ھەولێر لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ھیچ ماددەیەکی خۆراکی کەم نییە و لە کۆگاکان بڕی پێویست ھەیە، بڕیاریش دراوە لیژنەکانی چاودێری بازاڕ چالاکتر بکرێن، داواش لە ھاووڵاتیان دەکات ھەر مارکێت و کۆمپانیا و شوێنێک نرخی خۆراک و کاڵای زیاد کرد، پەیوەندییان پێوە بکەن بۆ ئەوەی سزای سەرپێچیکاران بدرێت و شوێنەکانیان دابخەن.