بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە ھەولێر گردبوونەوە
کوردسات نیوز
٧ی ئازاری ٢٠٢٢
کوردسات نیوز
٧ی ئازاری ٢٠٢٢
رۆژنامەی "هارتس"ی عیبری ئاشکرای کرد، دیاردەیەکی بێپێشینەی هێرشی جرج و مشک سەربازانی سوپای ئیسرائیل و پێگە سەربازییەکانی هاوسنووری کەرتی غەززە و ناوچەکانی دەوروبەری کەرتەکەی گرتووەتەوە.
بەپێی خەمڵاندنەکان سەرچاوەی ئەو دیاردەیە بۆ وێرانکارییە بەرفراوانەکە و کەڵەکەبوونی داروپەردووی ناو غەززە دەگەڕێتەوە کە بەهۆی ئۆپەرسیۆنە سەربازییە چڕەکانەوە دروست بووە.
دیاردەکە لە ماوەی مانگەکانی رابردوودا بە دروستکردنی بێزاری بۆ سەربازانی ئیسرائیل لە ناو پێگە و خاڵە سەربازییەکانی رۆژهەڵاتی کەرتەکەوە دەستیپێکرد، پاشان تەشەنەی سەند بۆ ناوچەکانی دەوروبەری غەززە.
ئەو قڕکەرانە زیانی ئابووری و کشتوکاڵیی زۆریان گەیاندووە، بەتایبەت لە کێڵگەکانی فستقی سودانی کە رێژەی زەرەر و زیان تیایاندا گەیشتووەتە 70٪ی کۆی بەرهەمەکە.
لە رووی تەندروستی و مەیدانییەوە، لە ماوەی هەفتەکانی رابردوودا بەلانیکەمەوە 10 کەس بەهۆی گەستنی جرجەوە چارەسەریان بۆ کراوە.
هاوکات دانیشتووانی ناوچەکە رایانگەیاندووە کە دەیان مشکیان لە ناو ماڵەکانیان دەرهێناوە، بە جۆرێک لە هەندێک حاڵەتدا ژمارەیان لە ناو یەک ماڵدا گەیشتووەتە نێوان 50 بۆ 100 مشک.
میدیاکانی ئوردن رایانگەیاند، بەهۆی دزەکردنی غازی ئامۆنیا لە بەندەری عەقەبە، 11کەس تووشی هەناسەتونی بوون.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو میدیانە، وەک رێکارێکی خۆپارێزی بەندەری عەقەبە چۆڵکراوە، ئاماژە بەوەش کراوە کە 11 حاڵەتی خنکان بەهۆی دزەکردنی غازەکەوە تۆمارکراون.
هاوکات ئاماژە بەوەش کراوە کە رێگری لە دزەکردنی غازەکە کراوە و بە تەواوی لەژێر کۆنترۆڵدایە.