کوردستانکوردستان

"د.سەباح نەسرەدین"بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تیمەکانی پێدانی ڤاکسین لە پشووەکاندا بەردەوام بوون لە کاردردن، داوا لە ھاووڵاتیانیش دەکات سەردانی تیمەکان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین.
وتیشی، ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە زیادبوندایە، بەڵام رێژەی گیانلەدەستدان بەبەراوورد بە توشبووان کەمترە.
ھاوکات "ھەڤاڵ ئەبوبەکر"پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، تائستا لە پارێزگای سلێمانی ٣٩٣ ھەزار و ٧٣٣ کەس ڤاکسینینان وەرگرتووە، پێویستە ئەو رێژەیە بەرزبکرێتەوە بۆ ئاستی دروستبوونی بەرگری گشتی.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ھەڤاڵ ئەبوبەکر"پارێزگاری سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کێشەی غازی ماڵان چارەسەرکراوە و بەشەغازی سلێمانی زیادکراوە، بەڵام لە مانگی ١ و ٢ بەھۆی بڵاوبونەوەی شەپۆلی سەرما، بەھۆی نەبوونی پێداویستی گەرمکردنەوە، خواست لەسەر غاز زۆرتر بووە.

وتیشی، سزای ھەرکەسێک دەدەن قۆرخکاری لە غازی ماڵاندا بکات و نرخ بەرزبکاتەوە.سەبارەت بە دابەشکردنی نەوتی ماڵانیش رایگەیاند، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەسەڵاتی لە پارێزگاکان وەرگرتۆتەوە، ئەرکی دابینکردنی نەوت دەکەوێتە سەرشانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"سامان لەتیف"وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، لە ئەنجامی پشکنینەکان لە ئێستادا، ٤٢ حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنای جۆری ئۆمیکرۆن لە سلێمانی تۆمارکراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە"د. سامان بەرزنجی"وەزیری تەندروستیی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، پێنج حاڵەتی تووشبووی ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لە پارێزگای دھۆک راگەیاند.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نەشئەت سەلمان بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سەعات یەکی شەوی رابردوو لە قەزای زاخۆ، گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بە ناوی "باوەڕ ئەکرەم"، دوای بە شەڕھاتنی لەگەڵ کەسێک بە چەقۆ کوژراوە، راشیگەیاند، دوای رووداوەکە پۆلیسی زاخۆ دەستیان بە لێکۆڵینەوە و گەڕان بۆ تۆمەتباری رووداوەکە کردووە و دوای چەند سەعاتێک دەستگیریان کردووە و رەوانەی دادگایان کردووە.
ئەم حاڵەتە یەکەم حاڵەتی کوشتنە لە زاخۆ لە ساڵی نوێدا، ساڵی رابردووش ١٤ رووداوی کوشتن لە قەزاکە ھەبووە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لە پەروەردەی گشتی پارێزگای دھۆک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەھۆی نزمبونەوەی پلەکانی گەرما و ئەو شەپۆلی بەفرەی سبەینێ روو لە پارێزگاکە دەکات ،  بریاریانداوە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشووی رەسمی بێت .

ھەروەھا لە سەرجەم خوێندنگا و زانکۆ و پەیمانگاکانی زاخۆش پشووی رەسمی دەبێت، ئیدارەی راپەرین و سەرۆکایەتی زانکۆی راپەرینیش بۆ رۆژی پێنج شەممە پشووی رەسمیان راگەیاندوە،پارێزگای ھەڵەبجەش بۆ سبەینێ بە پشووی رەسمی لە سەرجەم دامەزراوەکانی حکومەت و ناوەندەکانی خوێندن راگەیاندوە ، ھەروەھا ھەڵگور شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران رایگەیاندوە بۆ پاراستنی گیانی ھاوڵاتیان سبەینێ لەسەرجەم داومو دەزگا حکومییەکان پشوی رەسمی دەبێت جگە لە تیمەکانی پاراستنی رێگاوبان و چاککردنەوەی ئاو و کارەبا و ئێشکگری نەخۆشخانەکان، ئەوەش لە کاتێکدایە ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاندووە، سبەینێ لە دامودەزگاکانی ھەرێم دەوامی رەسمی ھەیە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، سەرەڕای سەختی کەش و ھەوای ناوچەکە، بەڕێوەبەرایەتی گومرگ و بنکەی نشینگە و تەندروستی و کەرەنتینە و تاقیگەکانی پشکنین و بنکە سەربازیی و ئەمنییەکانی باشماخ لەسەر ئەرکەکانیان بەردەوامن.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیوا خۆشەویست جەمال بەڕێوەبەری گشتی ھاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لە ئەگەری بارینی بەفرێکی زۆر و بەستنی شەقام و ڕێگەوبانەکان لەبەر سەلامەتی ھاوڵاتیان ناچار دەبن چەند ڕێگە و شەقامێک ھاتووچۆ تێیدا ڕابگرن.


وتیشی، ڕێگەی دەباشان_تونێلی پێشڕەویان کردووەتەوە، بەڵام لە پێناو سەلامەتی خەڵک ڕێگەی چیای ئەزمڕ و گۆیژەیان داخستووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی بڕیارەکەی قوباد تاڵەبانی ھەردوو نھۆمی باڵەخانەکە نۆژەندەکرێتەوە لەسەر شێوازی دێرینی خۆی و پێداویستیەکانی بۆ دابین دەکرێت، بە شێوەیەک کە ھاوتای ئەو مێژووە بێت کە سەرای کفری پێ ناسراوە.

جێی باسە سەرای کفری کەوتووەتە بەری خۆرئاوای کفری و لە ساڵی ١٩١٩ لەسەر ڕووبەری ٣٧٤ مەتر دووجا دروستکراوە، جگە لەوەی وەک شوێنەوارێکی دێرین لێی دەڕوانڕێت سەرای کفری تا کۆتایی ساڵانی حەفتای سەدەی ڕابردوو دادگای کفری و چەند فەرمانگەیەکی تری لەخۆگرتبوو.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بۆ کۆچی دوایی مام (حەمەد عەبدوڵا) کەسایەتی کۆمەڵایەتی ناوچەی کەندێناوە و دەشتی ھەولێر، باوکی ھەڤاڵ ڕابیحە حەمەد، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لێپرسراوی مەڵبەندی رێکخستنی بەغدا، پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی قوڵی خۆمان ڕادەگەیەنین.

مام حەمەد کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی سنوورەکەی خۆیان بوو، لە بنەماڵەیەکی شۆڕشگێڕ بوو کە لە شۆڕشی نوێدا پشت و پەنای شۆڕش بوون و وەک خانەوادەیەکی سەربەرز مانەوە. بۆ لە دەستدانی تێکۆشەرێکی وەھا خۆمان بە بەشداری ئەم خەمە دەزانین و لە خوای گەورە داواکارین ڕۆحی شاد بکات و سەبووری و خەمڕەوانی ھەموولایەک بدات.

دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
١٩ی ١ی ٢٠٢٢

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە ...

بەڕێز ھەڤاڵ ڕابیحە حەمەد
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو مام حەمەدە گەورە

بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی (حەمەد عەبدوڵڵا) ناسراو بە مام حەمەدە گەورە، باوکی ھەڤاڵ ڕابیحە حەمەد ئەندامی سەرکردایەتی (ی.ن.ک) و لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێکخستنی بەغداد، دڵگران و نیگەران بووم. 
بەم بۆنە غەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم.
مام حەمەد تێکۆشەرێکی دێرین و نیشتمانپەروەرێکی جوامێر، کەسایەتیەکی کۆمەڵایەتی دیاری ناوچەی کەندێناوە و دەشتی ھەولێر بوو، کۆچکردنیشی جێی داخێکی گەورەیە.
خوای گەورە لە مام حەمەد خۆش بێت و جێگای کۆچکردووش بەھەشتی بەرین بێت و سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموو لایەک ببەخشێت. 

انا للە و انا الیە راجعون 

قوباد تاڵەبانی 
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنای ئۆمیکرۆن لە ھەرێمی کوردستان زیادی کردووە و سەبارەت بە تۆمارکردنی ڤایرۆسەکە لە سنوری سۆران، د. کاروان جەمال بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران ڕایگەیاند، تا ئێستا ھیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە ئۆمیکرۆن لە سنورەکەیاندا تۆمار نەکراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەشناسی ھەرێم ڕایگەیاندووە، بە پێی پێشبینییەکان لە دوا نیوەڕۆی سبەینێوە شەپۆلێکی بەفربارین دەستپێدەکات و بارستەھەوایەکی جەمسەری زۆر ساردی لەگەڵدا دەبێت، لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و دھۆک و زۆربەی قەزا و ناحیەکانی ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت، لە ھەولێریش سەرەتا نمەباران دەبێت و دواتر دەگۆڕێت بۆ بەفر، پێشبینی بەفربارینیش لە شاری "کەرکوک" دەکرێت، شەوی پێنجشەممەش کاریگەری ئەو شەپۆلە کۆتایی دێت.


بۆ ئەمڕۆش نزمترین پلەکانی گەرما لە "پێنجوێن" تۆمارکراوە کە ١٧ پلە لەژێر سفی سلیزییەوەیە، لە "حاجی ئۆمەران" ١٤ پلە و لە "بازیان" ١١ پلە لە ژێر سفری سیلیزی تۆمارکراوە، لە "ماوەت و سمێلان و مێرگەسوور و سمێلان"یش پلەکانی گەرما ٨ بۆ ٩ پلە لە ژێر سفرەوەن. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ئامارەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار (٢٨٠) کەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە، لەو ڕێژەیەش (١٣٠) کەسیان بە مەبەستی چارەسەرکردن داخڵکراون.


ھەر لەو ئامارەدا کە ئاماژەی پێ کراوە (١٢) حاڵەتی ڕووداوی ھاتووچۆ و (١٥) ڕووداوی شکاوی و (٢٦) حاڵەتی ڕووداوی کەوتن و (٩) حاڵەتی ڕووداوی جیاجیا تۆمار کراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوێنەری خاوەن زەوییەکانی ھەشتی حەسارۆک، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، پەیامەکەیان ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەت دەکەن و دەیانەوێت بزانن بۆچی سەرباری بەڵێنەکان ھێشتا ڕێگەیان پێنادرێت خانوو لە ناو زەوییەکانیان دروست بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جەوھەر ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری گومرگ و دەروازەی سنووریی کێلێ، بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، بەشێکی زۆری ڕێگەکانیان پاککردووەتەوە و ڕێگەکانیان کردووەتەوە.


ڕاشیگەیاند، ساڵانە ڕێژەیەکی زۆری بەفر لە سنووری دەروازەکە دەبارێت، بەڵام کێشەی نەبوونی ئامێریان بۆ پاککردنەوەی ڕێگەکان ھەیە، داوای کرد، ژمارەیەک ئامێری تایبەت بە دەروازەکەیان بۆ دابین بکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...753754755756757...957