د.ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی راگەیاند، بەھۆی کاریگەری شەپۆلی بەفربارین رۆژی سێشەممە و چوارشەممە لە سەرجەم فەرمانگە حکومییەکانی پارێزگای سلێمانی پشووی رەسمی دەبێت.
روونیشیکردەوە، بڕیارەکە ئەو فەرمانگە و کارمەندانە ناگرێتەوە کە لە ئەرکی خزمەتگوزاری گشتی و خێراکان و ئێشکگریدان.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانیش رایگەیاند، بڕیاریانداوە بە ڕاگرتنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە و پێنج شەممە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بە حکومی و ناحکومی.
ئاماژەی بەوەشکرد، تاقیکردنەوەکان بە پێی خشتەیەکی تایبەت دەچێتە ٢٥ی مانگ.
لەسەر بڕیاری پارێزگاری ھەڵەبجەش، ڕۆژی سێ شەممە و چوار شەممە لە سەرجەم دامەزراوەکانی حکومەتدا لە سنوری پارێزگای ھەڵەبجە پشووە.
- ڕێگای دەباشان لە پردی دەباشان بەرەو کوردسات و مەلا داودە وە تونێلی پێشڕەو.
- رێگای سلێمانی - دەربەندیخان بەربەست کراوە.
- رێگای پێنجوێن بەربەستکراوە
- رێگای سلێمانی - قەیوان بەربەست کراوە
- رێگای سلێمانی - مێرگەپان بەربەست کراوە
- رێگای تاسلوجە - بازیان ھاتووچۆ تیایدا مەترسیدارە
- رێگای دوکان - تاسلوجە ھاتووچۆ تیایدا مەترسیدارە.
بەرێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی گشت شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە لە پێناو پاراستنی سەلامەتی خۆیان بە ھیچ جۆرێک ئەو رێگایانە بە کار نەھێنن و باشتریشە بۆ کاری زۆر زەرور نەبێت شۆفێری نەکەن.
ڕێپێدراوی ھاتووچۆ : ھێمن سالار
" نوخشە ناسیح " قایمقامی قەزای مەڵبەندی پارێزگای هەڵەبجە بە "كوردسات نیوز"ی راگەیاند، لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو دابەشكردنی نەوتی سپی لە هەڵەبجە دەستپێدەكات و هەر خێزانێك یەك بەرمیل نەوت وەردەگرێت و لە بەرامبەر هەر بەرمیلێكیش بڕی 90 هەزار دینار وەردەگیرێت.
دەقی پەیامەکە :
کاکەییەکان کە پێکھاتەیەکی رەسەن و گرنگی گەلەکەمانن، لە مێژووی دێرین و نوێشدا ھەمیشە لە ریزی پێشەوەی خەبات بوون و رۆڵی جوامێرانەیان لە پێکەوەژیانی ئاینی و کۆمەڵایەتی کوردەواریدا بەرز دەنرخێنین.
ئەمشەو خوشک و برایانی کاکەیی کە جەژنی سێ شەوەی (یارانی قەوڵتاس) بەڕێدەکەن، وێڕای گەرمترین پیرۆزباییمان بەم بۆنەیەوە، ئومێدەوارم لە کەشێکی ئارام و خۆشیدا ئەم جەژنە بکەنەوە و ئەمشەو ببێتە مایەی تەبایی و قوڵکردنەوەی برایەتی و خۆشەویستی زیاتر لەناو گەلەکەماندا.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک ھەمیشە پارێزەر و پشتیوانی بەدیھێنانی مافەکانتان دەبێت و پارێزگاری لە تایبەتمەندی ئاینیی کاکەیی و ئاینزاکان و پێکھاتەکانی تری نەتەوەکەمان دەکات، کە بە سەدان ساڵە لەم کوردستانەدا پێکەوە دەژین و لێبووردە لەبەرامبەر جیاوازییەکان بە ئاشتییانە و برایانە ژیان بەڕێدەکەن.
دووبارە پیرۆزبایی ئەم جەژنەتان لێدەکەین .
ھەر شاد و سەربەرز و سەرکەتووبن
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
١٧ی ١ی ٢٠٢٢
دەقی پەیامەکە :
بەبۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران(جەژنی قەوڵتاس)، پیرۆزباییەکی گەرم لەخوشک و برایانی کاکەیی و سەرجەم یارسانەکان لەھەرێمی کوردستان و جیھان دەکەم، ھیواخوازم ئەم جەژنە بە خۆشی و کامەرانی و ئاسوودەیی بەسەرببەن.
خوشک و برایانی کاکەیی وەک پێکھاتەیەکی رەسەنی کۆمەڵگەکەمان، رۆڵی گرنگیان لە خەباتی گەلەکەماندا گێڕاوە و قوربانیدانەکانیان لەوپێناوەشدا ھەرگیز لەیاد ناکرێت.
لەم بۆنەیەدا جەخت لە پشتیوانی و پاڵپشتیمان بۆ پاراستنی ماف و ئازادییە ئاینییەکانتان دەکەمەوە، پارێزگاریکردن لە کلتووری پێکەوەژیان و یەکترقبوڵکردنیش کە یەکێکە لە شوناسەکانی ھەرێمی کوردستان، کاری لەپێشینەمان دەبێت.
ھەر لە جەژن و ئارامیدابن
رۆژی ھەینی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ھەرێم بڕیاریدابوو لە دەروازە سنورییەکان کار بە کارتی ڤاکسین نەکرێت و لە بەرامبەر ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا بۆ ئەو کەسانەی لە دەروازەکانەوە دێنە ھەرێم ٣٥ دۆلار وەربگیرێت.
دەستبەجێ سەرپەرشتیارانی دەروازەی ئیبراھیم خەلیل لە زاخۆ بڕیارەکەیان جێبەجێ کرد و ھەر گەشتیار و ھاوڵاتی و کاسبکار و بازرگانێک سەردانی ھەرێمیان دەکرد ٣٥ دۆلاریان لێ وەردەگیرا، ئەو کارەش ناڕەزایی زۆری لەناو ھاوڵاتیان و کاسبکاران لێکەوتەوە و شەوی رابردووش سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی ھێنایە سەر خەت و بڕیارەکەی ھەڵوەشاندەوە. پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، لە ئێستادا لە دەروازەکە کار بە کارتی ڤاکسین دەکرێت و پشکنین بۆ ئەو کەسانە ئەنجام دەدرێت کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە، ھەروەھا بڕیاردراوە ھەر کەسێک کارتی ڤاکسینی ھەیە و لە دەروازەی ئیبراھیم خەلیل پارەیان لێوەرگیراوە بۆ پشکنین بۆیان دەگەڕێنرێتەوە.
ساڵانە بەھۆی بەفربارین و دیمەنی سەرنجڕاکێشی ناوچە شاخاوییەکانی ھەرێم، گەشتیاران لە ناوخۆی عێراق و دەرەوەش روو لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەکەن و گەشتیاری زستانەش کاریگەری باشی لەسەر ئابووری ھەرێم و دوکانداران و ھاوڵاتیانیش دەبێت.
بە پێی ئاماری دەستەی گشتی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان، لە ٩٥%ی ئەو گەشتیارانەی سەردانی ھەرێم دەکەن، گەشتیاری ناوەڕاست و باشووری عێراقن و ھاتنی گەشتیاری بیانی لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیھانیش کەمی کردووە. بەپێی ئامارەکە، ساڵی رابردووش زیاتر لە ٤ ملیۆن گەشتیار روویان لە ھەرێمی کوردستان کرد.
ئاڤان جاف ئەندامی سەنتەری میترۆ لە كۆنفراسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ساڵی 2021 ، 81 هێرش و لێدان و سوكایەتی بەرامبەر رۆژنامەنووسانی هەرێم تۆماركراوە و 25 رۆژنامەنووسیش بەبێ بڕیاری دادگا دەستبەسەر كراون.
"ئاری ئەحمەد" بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێم بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ئەمساڵ ٣٠٠ پرۆژە لە سنووری ١٤ بەڕێوەبەرایەتی ئاو و بەڕێوەبەرایەتییەکی ئاوەڕۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی و کێشەی ئاوەڕۆکان لە سەنتەری شار و قەزا و ناحییەکان جێبەجێ دەکرێن.
وتیشی، پلانی جێبەجێکردنی ١٠ پرۆژەی گەورە و ستراتیژی بۆ چارەسەری کێشەی کەمئاوی لە ھەولێر و سلێمانی و چەمچەماڵ و قوشتەپە و خەبات و ھەریر و بەردەڕەش و چەند ناوچەیەکی تر دانراوە لەگەڵ جێبەجێکردنی ١٦ پرۆژەی ستراتیژی بۆ ئاوەڕۆی شارە گەورەکان و لە ئێستادا یەکێک لەو پرۆژانە لە ھەولێر تەندەرینی بۆ کراوە و لە ماوەکانی داھاتوودا دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت.
روونیشیکردەوە ٣٠٠ پرۆژەکە ئەمساڵ جێبەجێ دەکرێن و ٢٦ پرۆژەکەی تریش ئاراستەی حکومەت کراوە لەکاتی دابینکردنی بودجە دەکەونە بواری جێبەجێکردنەوە.
خوێندكارانی كۆلێژی یاسای زانكۆی سلێمانی داوا دەكەن بڕوانامەكانیان بكرێتە دبلۆمی باڵا. "ئەژدەر محەمەد" نوێنەری خوێندكارانی كۆلێژی یاسای زانكۆی سلێمانی دەڵێت، ماوەی چەند ساڵێكە بڕیاردراوە بەزیادكردنی ساڵێكی دیراسی خوێندن لەكۆلێژی یاسا، بەڵام هیچ ئیمتیازاتێك بۆ خوێندكاران زیادنەكراوە و كاریگەری نەبووە لەسەر ئاستی زانستییان، بۆیە لیژنەیەكییان پێكهێناوە و چەند داواكارییەكیان ئاڕاستەی وەزارەتی خوێنی باڵاو توێژینەوەی زانستی كردووە.