قوباد تاڵەبانی بەبۆنەی بەرێوەچوونی حەوتەمین کۆنگرەی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە
کوردسات نیوز
٦ی ئازاری ٢٠٢٢
قوباد تاڵەبانی
دەقی پەیامەکە:
بەڕێزان کادر و ئەندامانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
بەبۆنەی بەڕێوەچوونی حەوتەمین کۆنگرەی حزبەکەتان بەسەرکەوتوویی و ھەڵبژاردنی بەڕێز محەممەد حاجی محمود وەک سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم و ھیوای پێشکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم.
بەڕێوەچوونی کۆنگرەی حزبە تێکۆشەرەکەتان لەم کاتەدا، گرنگە بۆ؛ خۆ نوێکردنەوە و تۆکمەترکردنی حزبەکەتان بەجۆرێک کە لەئاست داخوازی و چاوەڕوانییەکانی گەلەکەماندا بێت و زامنی یەکدەنگی و یەکریزی نێوماڵی کورد بێت.
بەھیوام لەگەڵ حزبە کوردستانییەکانی تر بەیەک ریزی و یەک دەنگی، پارێزەری دەستکەوتەکان و بەدیھێنەری مافەکانی گەلی کورد بن.
پیرۆزباییتان لێدەکەم و سەرکەوتوو بن.