کوردستانکوردستان

وتیشی، ئەو کۆچبەرانە لە ئەنجامی ژێرئاو کەوتنی یەختێک لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە دەریای ئیجە لە نزیک دوورگەی ئاتیکیپیرای یۆنان گیانیان لە دەستداوە.

ڕاشیگەیاند، بڕیارە ڕۆژی سێ شەممەش تەرمی پێنج کۆچبەری تر ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان بکرێنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش دۆسیەی تایبەت بە قوربانیانی ئەو ڕووداوە ڕادەستی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێم کراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا "سەعدی ئەحمەد پیرە" لە بارەی سەرکەوتنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە حەسەکە ڕایگەیاند، ھیوادارن سەرەتایەکی نوێ بێت بۆ یەکدەنگی و یەکڕیزی ھێزە دیموکراتخوازەکانی سوریا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ھەموو ئەگەر و پێشھاتێکی تر کە مەترسی لەسەر سەقامگیری ناوچەکە دروست بکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە مەبەستی زیاتر ڕاھێنانی مامۆستایان لە بەکارھێنانی تەکنەلۆژیا و پەرەپێدانی تواناکانیان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەڵەبجە خولێکی ڕاھینانی بۆ  ١٤٦ مامۆستا کردەوە و ١٠ ڕۆژیش بەردەوام دەبێت.

"عوسمان عەلی" بەڕێوەبەری مەشق و ڕاھێنانی پەروەردەی ھەڵەبجە لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، لە خولەکەدا مامۆستایان ئاشنا دەکرێن بە ڕێگە نوێیەکانی وانە وتنەوە و بەڕێوەبردنی سیستمی ئۆنلاین لە پرۆسەی پەروەردەدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دووجار چیای "مەتین"یان لە سنوری قەزای ئامێدی بۆردوومان کردووە.

وتیشی، تا ئێستا زیانەکانی ئەو بۆردوومانە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام ترس و دڵەراوکێی زۆری لەلای دانیشتوانی سنورەکە دروستکردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەنتەری فریاگوزاری خێرا  بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، لە ناحیەی عەربەت ئاگر لە ماڵێک کەوتوتەوەو تیمەکانی بەرگری شارستانی ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکردوە، بەڵام بەھۆی دوکەڵەوە منداڵێک گیانی لەدەستداوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای تێکشکاندی ھێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر گرتوخانەی سناعە لە گەڕەکی غوێران لە حەسەکە، ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە پشتیوانی ھێزەکانی سوریای دیموکرات بەردەوامن لە گەڕان و پشکنین لەناو گرتوخانەکە و گەڕەکانی شاری حەسەکە بۆ دۆزینەوەی شانە نوستووەکانی داعش و پاراستنی ئارامی ناوچەکە.


لە لایەکی ترەوە لە شارۆچکەی شحێل لە خۆرھەڵاتی دێرەزور گروپێک چەکداری نەناسراو بە موشەک ھێرشیان کردوەتە سەر سەربازگەیەکی ھێزەکانی سوریای دیموکرات و شەڕ رویداوە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە و دوای ھێرشەکەش شەڕڤانانی ھەسەدە و ھێزەکانی ھاوپەیمانان ئۆپراسیۆنێکی ھاوبەشیان لەو ناوچەیە ئەنجامداوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕاگەیەندراوێک لەسەر پرسی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق:


بەناوی خوای گەورەی میھرەبان
پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ئیستیحقاقێکی نەتەوەی کوردە و تەنھا مافی لایەنێکی دیاری کراو نییە، پێیمان باش بوو، پێشتر ھەموو لایەنە کوردستانییەکان لەسەر تەنھا یەک کاندید ڕێک بکەوتنایە.

ھیچ لایەنێک مافی ئەوەی نییە بە ناوی کوردەوە ڕێککەوتن لەگەڵ لایەنەکانی عێراق بکات لەسەر ئەو پرسە، یان ھەر پرسێکی دیکە.

ئێمە چاوەڕوانین تاکو کۆتا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دیاریکردنی سەرۆککۆمار لایەنە کوردییەکان لەسەر یەک کاندید یەکلا ببنەوە و ئەویش دواتر وەک نوێنەری نەتەوەیەک مامەڵە بکات و مافە دەستورییەکانی خەڵکی کوردستان لە ئەجێندای سەرەکی کاراکانی بێت، لەسەروو ھەموویانەوە جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠.

ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە، بەھۆی ئەو شەپۆلی سەرماوسۆڵە و بەفربارینەی باکووری کوردستانی گرتووەتەوە، رێگای ٥٨ ناوچەی نیشتەجێبوون لە پارێزگای وان و رێگای ٨٢ گوند لە جۆلەمێرگ و رێگای ٥١ گوند لە مووش و ٧٠ گوندیش لە بەدلیس داخراون و ئاستەنگ بۆ ژیانی دانیشتوانەکانیان دروست بووە. 


لە ئێستاشدا تیمە پەیوەندیدارەکان لەو چوار پارێزگایەی باکووری کوردستان بە بەکارھێنانی چەندین ئامێری تایبەت، بەردەوامن لە ھەوڵەکانیان بۆ ڕاماڵینی بەفری کەڵەکەبووی سەر شەقامەکان و کردنەوەی رێگاکان بە رووی ھاتووچۆدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موحسن خادمی بەڕێوەبەری گواستنەوە و رێگەوبانی مھاباد رایگەیاند، بەھۆی ئەو شەپۆلی بەفربارینەی ماوەی دوو رۆژە رووی لە ناوچەکە کردووە، رێگەی نێوان مھاباد-بۆکان کە بە رێگەی بورھان ناسراوە داخراوە، وتیشی، لە رێگەکانی تری نێوان مھاباد و پەسوە و پیرانشار و سەردەشت ئاستەنگی ھاتوچۆ دروستبووە و شۆفێران تەنھا دەتوانن بە زنجیر و کەلوپەلی ناوبەفر ھاتوچۆ بکەن.


ئەمیر یۆد بەیزا بەڕێوەبەری رێگەوبانی تکاب رایگەیاند، بەھۆی کڕێوە و باوبۆرانەوە رێگەی نێوان تکاب-ئێرانخا بەتەواوەتی داخراوە، داواشی لە شۆفێران کرد، تا ھێوربونەوەی رەوشەکە و ئاگادارکردنەوەیان، لەو رێگەیە ھاتوچۆ نەکەن.


ھەفتەی رابردووش بەھۆی بەفربارینی زۆر لە زۆربەی ناوچەکانی خۆرھەڵاتی کوردستان ئاستەنگی ھاتوچۆ دروستبوو و رێگەی ھەزاران گوند داخران کە تا ئێستاش بەشێکیان نەکراونەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی کارەبای ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لە چەند پەیج و ئەکاونتێکی ساختەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ھەواڵێک بڵاوکراوەتەوە گوایە وەزارەتی کارەبا بۆ فیوزکردنی پێوەری زیرەک ھەزار دینار وەردەگیرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ھەواڵە دوورە لە راستییەوە و ھاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکەنەوە کە بوونی خانەیەک لە پسووڵەی کارەبا بەناوی کرێی فیوز، ھیچ پەیوەندییەکی بە پێوەری زیرەکەوە نییە و بوونی ئەو خانەیە بۆ چەند ھاوبەشێکی کارگە گەورەکان دەگەڕێتەوە کە گۆڕەری تایبەت بە خۆیان ھەیە و لە چاپکردنی پسووڵەی نوێ، ئەو خانەیە لادەبرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

هونەر فەخرەدین بەڕێوەبەری ئۆفیسی رێكخراوی هاوكاری ئەڵمانی لە كفری رایگەیاند، لەلایەن پۆلیسەوە ئاگاداركراونەتەوە كە ئۆفیسەكەیان سوتێنراوە و نازانن ئەنجامدەرانی ئەو كارە كێن، وتیشی، لایەنە ئەمنییەكانی شارەكە لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردوە و سەرەداویان دۆزیوەتەوە.
رێكخراوی هاوكاری ئەڵمانی رێكخراوی ناحكومییە و چەند ساڵێكە لە هەرێمی كوردستان و بەتایبەتی لە سنوری گەرمیان لەبواری رۆشنبیری و خزمەتكردنی گەنجان كار دەكات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
روانگەی سوریا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردۆتەوە، بەھۆی روادوەکانی چەند رۆژی رابردووی حەسەکە و پەلامارەکانی داعش بۆ سەر گرتوخانەی غوێران، تا ئێستا ٢٦٠ کەس کوژراون کە ١٨٠ یان تیرۆریستی داعش و ٧٣یان لە ھێزەکانی ئاسایش و پاسەوانانی گرتوحانەکە و ھێزەکانی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و ھەسەدەن و ٧یشیان مەدەنین.
ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و ھەسەدەش لە ھەڵمەتێکی گەڕان و پشکنیندا دەستیان گرتوە بەسەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنی تیرۆریستانی داعشدا لە گرتوخانەکەی غوێران کە چەکەکان بریتیبون لە کڵاشینکۆف و بیکەیسی و نارنجۆک.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"عەبدولواحید محەمەد" سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەمەبەستی باشترکردنی ژیان و گوزەرانی مامۆستایان و فەرمانبەران، بەردەوام کاریان لەسەر پرسی پلە بەرزرکردنەوەی مامۆستایان کردوە، بۆ ئەو مەبەستەش یاداشتی رەسمییان داوە بە وەزارەتی پەروەردە و پەرلەمانی کوردستان، چونکە مافێکی سروشتی و یاسایی مامۆستایان و فەرمانبەرانە.

وتیشی، لە ئێستادا بەھۆی راگرتنی پلە بەرزکردنەوە، مانگانە ٦٠ تا ٧٠ ھەزار دینار لە مامۆستایان و فەرمانبەران دەگێڕدریتەوە، ئەوەش لێبڕینێکی داپۆشراوە.
لەبارەی ئەو کەمپەینەش بۆ پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران لە ھەرێم راگەیەنراوە، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ھەر ھەوڵێک بۆ ئەو پرسە بدرێت ھەوڵێکی یاساییە و ھەماھەنگ دەبن لەگەڵیان، خۆشیان بە بەرپرسیار دەزانن بۆ بەرزرکردنەوەی ئەو داواکارییە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی شەممە ئاسمانی ھەرێم لەنێوان ھەور و نیمچە ھەور دەبێت لەگەڵ نمەبارانی کەمی پچڕ پچڕ لەناوچە جیاجیاکاندا، لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاوییەکان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، نزمترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو ١ پلە دەبێت، مەودای بینینیش لە نێوان ٦ بۆ ٨ کیلۆمەتر دەبێت.
دەستەی کەشناسی عێراقیش رایگەیاندوە، رۆژی شەممە لە پارێزگاکانی خوار و ناوەڕاستی عێراق بارانبارین بەشێوەی پچڕپچڕ بەردەوام دەبێت.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عوسمان عەلی موختاری ناوچەی پیشەسازی یەك رایگەیاند، بەشێكی ناوچەی پیشەسازی یەك بە كەرتی تایبەت فرۆشراوە و ئێستا داوایان لێدەكرێت ئەو شوێنە چۆڵ بكەن، لەكاتێكدا ئەو ناوچەیە 28 ماڵی تێدایە كە لە 200 كەس پێكهاتوون و لە تواناشیاندا نییە شوێنی نیشتەجێبوون بۆ خۆیان دابین بكەن.

وتیشی، ئەو شوێنەیان بە پارە كڕیوەتەوە لەو هاوڵاتیانەی شاری كەركوك كە لە ساڵانی رابردوودا لە سلێمانی نیشتەجێببوون، بۆیە ئەگەر دەریان بكەن هیچ شوێنێكیان نییە روی لێبیكەن، تائێستاش هیچ لایەنێك وەڵامی نەداونەتەوە و كێشەكەیان بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە، بۆیە داوا لە بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی دەكەن بەدەم داواكارییەكانیانەوە بچن و ئەو كێشەیە چارەسەر بكەن.
 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ریزبەندی زانکۆ حکومی و تایبەتییەکانی لە ھەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، بەپێی لیستی ریزبەندی زانکۆکان، زانکۆی سلێمانی لە پلەی یەکەمدایە و زانکۆی سەڵاحەدین و دھۆک لە ریزبەندی دووەم و سێیەمدان.


بەپێی راگەیەندراوەکە زانکۆی ھەولێری پزیشکی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر و زانکۆی زاخۆ پلەی چوارەم تا حەوتەمیان ھەیە، زانکۆکانی نەورۆز و جیھان و زانکۆی ئەمریکی و زانکۆی سۆران پلەی ھەشتەم تا دەیەمیان ھەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...745746747748749...957