محەمەد حەسیب بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند، بە مەبەستی کارئاسانی بۆ شۆفێرانی تاکسی بڕیاریانداوە لە سبەینێوە، ھەردوو ویستگەی مژدە و بامۆکی سێ تەرخان بکرێت بۆ دابەشکردنی بەنزینی ٦٩٠ دیناری بۆ تەکسی بە سستمی تاک و جووت. ئاماژەی بەوەشکرد، وێستگەی تاسڵوجە بۆ پاس دەبێت و وێستگەکانی تریش بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت دەبن.

بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕاشیگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن دابەشکردنی بەنزینی عێراقی بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت ڕادەگیرێت و بۆ تەکسیش دەبێت بە کۆبۆن، دوورن لە ڕاستییەوە و ھەر بەو شێوەیەی ئێستا بەردەوام دەبێت.