مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ماتەم دەگێڕێت بۆ قوربانیانی ھەڵەبجە
١٦ی ئازاری ٢٠٢٢
رێورەسمەکە بەئامادەبونی شاناز ئیبراھیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی(ی.ن.ک) و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی رێکخستنی سلێمانی و ژمارەیەک لە کارگێڕان و ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی بەڕێوەچوو.
رێورەسمەکە بە داگرتنە خوارەوەی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و یەکێتی بۆ نیوە دەستیپێکرد و دواتر چەند وتەیەک پێشکەشکرا کەئاماژەی دەکرد بۆ ئەو نەھامەتیانەی کە رووبەڕووی خەڵکی بێ دیفاعی ھەڵەبجە بۆوە، ھاوکات رێوڕەسمەکە بەھەڵدانی ٣٤ کۆتری سپی وەک ئاماژەیەک لە بێ تاوانی قوربانیانی ئەو مەرگەساتە کۆتایی ھات.