"ئاری جەلال"سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارەو پەنابەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بڕیارە سبەینێ تەرمی چوار لە قوربانیانی دەریای ئیجە لە ئەسیناوە بەڕێ بکرێن و لە ئێوارەی شەممە بگەنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر.
وتیشی، رۆژی شەممەش تەرمی پێنج لە قوربانیانی ئەو ڕووداوەی لە گەشتی دووەمدا گیانیان لەدەستدا لە ئەسیناوە بەڕێدەکرێن و ئێوارەی سێ شەممە دەگەنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر.
جەختی لەوەشکردەوە، ئەو ٩ کۆچبەرە ھەموویان خەڵکی ھەرێمی کوردستانن وپێکھاتوون لە ٨ ژن و پیاوێک کە لە ئەنجامی ژێرئاو کەوتنی یەختێک لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە دەریای ئیجە نزیک دوورگەی ئاتیکیپیرای یۆنان گیانیان لەدەستدا، ٥٧ کۆچبەریش لەو رووداوە رزگارکران.
"ئاری جەلال"ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەلایەن دەزگای لوتکەوە دۆسیەی تایبەت بۆ قوربانیان ئەو ڕووداوە کراوەتەوە و ڕادەستی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێم کراوە، ھاوکات بریکارنامە لە کەسوکاریان قوربانی وەرگیراوە بۆ گەڕانەوەی تەرمەکان.
"د. رەنج ئەنوەر" بەڕێوەبەری تەندروستی فڕۆکەخانە نێودەوڵەتی سلێمانی، دوای زیاتر لە ١٥ ساڵ خزمەتکردنی لەکەرتی تەندروستی، بەھۆی توشبوونی بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەتەمەنی ٤٥ ساڵیدا کۆچی دوایکرد.
"د. ھێرش سەلیم"جێگری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە لێدوانێکدا رایگەیاند، دکتۆر رەنج ھەر لەسەرەتای بڵاوبونەوەی کۆرۆنا ماندونەناسانە لەھێڵی پێشەوەی رووبەڕوبونەوەی ئەو ڤایرۆسەدا بووە بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتیان و ئەو کەسانەی تووشی کۆرۆنا بوون، گیان لە دەستدانیشی کەلێنێکی گەورەی لەکەرتی تەندروستی دروستکرد.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەمڕۆ ١٥٠ تیرۆیستی تری داعش خۆیان رادەستی ھەسەدە کردووە، بەوەش کۆی گشتی ئەو داعشانەی خۆیان رادەست کردووە گەیشتۆتە ھەزار داعش .
ھەسەدە راشیگەیاندووە، چەند تیرۆریستێک لە ناو گرتووخانەکە ماون روبەڕووی ھێزەکانیان دەبنەوە، ھاوکات فڕۆکەکانی ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بە ئاسمانی ناوچەکە دەسوڕێنەوە و ھەندێک کاتیش دەنگی تەقینەوە دەبیسترێت.
لەلایەکی ترەوە، شەش بارمتەی تر کە کارمەندی زیندانی سەناعەی حەسەکەن، لە دەستی تیرۆریستانی داعش رزگارکران، تائێستاش توانراوە ٢٣ بارمتەی ناو گرتووخانەکە لە دەستی تیرۆریستانی داعش رزگار بکرێن.
نوسینگەی زاملی ڕایگەیاند، ئەرکی لە پێشینەیان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکراکردنی دۆسیەکانی گەندەڵی و کەمتەرخەمییەکانە لە بواری کارەبا و کێشەی بەردەوامیی بڕانی کارەبا لە سەرجەم پارێزگاکان بە تایبەتیش لە بەغداد، چونکە لە ساڵانی ڕابردوودا بڕێکی زۆری پارەی عێراق لە کەرتی کارەبادا خەرجکراوە، بەڵام تا ئێستا ئەو کێشەیە چارەسەر نەکراوە.
زاملی داوای لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانیش کرد بە وردی چاودێری دۆسیەی کارەبا بکەن و ڕێگەچارەی گونجاویش بخەنەڕوو.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان کۆبووەوە و باسیان لە پرسی مافی ڕۆژنامەنووسان کرد بە تایبەتی ڕاگرتنی باڵانسی جێندەری لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و پاراستنی ژنان و کچانی میدیاکار لە ھەر ھەڕەشە و توندوتیژییەک کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.
جەختیشیان کردەوە لەسەر گرنگی کارکردن بە یاسای کاری ڕۆژنامەگەری و ھەموارکردنەوەی بە جۆرێک لەگەڵ ئەم سەردەمەی دیجیتاڵ میدیادا بگونجێت.
قوباد تاڵەبانی داواشی لە سەندیکای ڕۆژنامەنووسان کرد کار بکەن بۆ ئەوەی لە داھاتوودا کۆنگرەی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان ببەستن و بە ھەموو شێوەیەکیش ھاوکاریان دەبێت.
ئەمساڵ تاقیکردنەوەکان بە دوو قۆناغ ئەنجام دەدرێت ئەمڕۆ تاقیکرنەوەی ھەردوو قۆناغی ناوەندی و ئامادەییەکان دەست پێ دەکات و ڕۆژی یەکی شوباتیش تاقیکردنەوەی قۆناغی سەرەتایی دەستپێدەکات و ھەردوو قۆناغەکەش لە ڕۆژی ٧ی شوبات کۆتاییان پێ دێت.
دروستکردنی "شانەی ڕاگەیاندن و ھۆشیاریی پێشمەرگە"، لە چوارچێوەی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەدایە و ئامانج لێی ڕێکخستنەوە و نەھێشتنی پەرتەوازەیی کاری میدیایی دەبێت لە وەزارەتی پێشمەرگە و ڕووماڵی جەنگ بە تایبەت شەڕی داعش.
لیوا ڕوکن بەختیار محەمەد، ڕاوێژکاری باڵا لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، دروستکردنی ئەو شانەیە ھەنگاوێکی گرنگە بۆ سەرخستنی پڕۆسەی چاکسازیی وەزارەتی پێشمەرگە.
"شانەی ڕاگەیاندن و ھۆشیاریی پێشمەرگە"، یەکێک دەبێت لە دامەزراوە میدیاییە سەربازییە بڕواپێکراوەکان لەسەر ئاستی عێراق و بە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراقەوە دەبەسترێتەوە و لە لایەن ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشەوە پشتیوانی دەکرێت.
پەروین فاتیح بەڕێوەبەری یەکەی سەرپەرشتیاریی خوێندنی کوردی لە پەروەردەی کەرکوک، بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ئەوان ڕێکارە یاساییەکانی وەک دابیکردنی پەڕاو و کۆپیکردنی پرسیارە تەواو کردووە، بەڵام گرفتی دابین نەکردنی دەمامک و نەبوونی سووتەمەنی پێویستیان ھەیە لە لایەن ئیدارەی کەرکوک و وەزارەتی پەروەردەی عێراقەوە.
ھۆزان قادر سەرۆکی ڕێکخراوەکە ڕایگەیاند، لە ھەر چوار پارێزگاکەی ھەرێمی کوردستان، ٣٧٦ پێشێلکاری بەرامبەر ٥٦٤ ڕۆژنامەنووس و دەزگاکانی ڕاگەیاندن تۆمار کراون.
وتیشی، بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو ئامارەکانی پێشێلکاری بە تایبەت بەرامبەر ژنانی ڕۆژنامەنووسان زیادیکردووە.
دڵشاد محەمەد جێگری بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان ڕایگەیاند لە ساڵی ڕابردوودا ھەنگاوی گەورەیان بە ئاڕاستەی خزمەتی خەڵکی ناوچەکە ناوە و ھەوڵیاداوە زۆرترین کەموکورتی سنورەکە چارەسەر بکەن.
وتیشی، توانیوویانە زەوی بەسەر کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوەکانیش دابەش بکەن.
ھەروەھا ئەو پزیشکانە بەشدارییان کردووە لە چالاکیەکانی گۆشەی ئەمریکی لە زانکۆی سلێمانی کە دەبێتە ھۆکارێک بۆ دروستبوونی پردی کەلتوری و پەروەردەیی لە نێوان ئەمریکا و ھەرێمی کوردستان.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ھەولێر، لەگەڵ چۆی کوانژین، کونسوڵی گشتی کۆریای باشور لەھەرێمی کوردستان کۆبووەوە، کە مەبەستی ماڵئاواییکردن بەھۆی تەواوبوونی ئەرکەکەیەوە سەردانی کردبوو.
قوباد تاڵەبانی دەستخۆشی لەکونسوڵی کۆریای باشور کرد کە لەماوەی رابردوودا رۆڵی بەرچاوی بینیوە لە لێکنزیککردنەوە و برەوپێدانی پەیوەندییەکانی ھەرێم و کۆریای باشور بەتایبەتی لەبوارەکانی کلتوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی، ھەر لە کۆبوونەوەکەدا جەختیانکردەوە پێویستە ھەردوولا زیاتر ھاوکار و ھەماھەنگ بن لەبواری حکومەتی ئەلیکترۆنی-دا.