ئەمڕۆ یادی کارەساتی کیمیايبارانکردنی ھەڵەبجە دەکرێتەوە
کوردسات نیوز
١٦ی ئازاری ٢٠٢٢
ھەڵەبجە
ھەر ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و چەند بابەتێکی تایبەت بە پارێزگای ھەڵەبجە تاوتوێ دەکات.
جوتیارعادل وتەبێژی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم کۆدەبێتەوەو چەند بابەتێکی تایبەت بە پارێزگای ھەڵەبجە دەخرێتەڕوو لەپێناو پێشخستنی زیاتری ئاستی خزمەتگوزاری بۆ دانیشتووانی پارێزگاکە.
لە ڕۆژی ١٦ی ٣ی ١٩٨٨، رژێمی دیکتاتۆری بەعسی لەناوچوو بە فرۆکەی جەنگی ھێرشی کیمیایی بۆسەر پارێزگای ھەڵەبجە ئەنجامدا و بەو ھۆیەوە زیاتر لە ٥ ھەزار کەس، لە دانیشتووانی شارەکە، بە ئافرەت و پیر و گەنج و پیاو و منداڵەوە گیانیان لەدەستدا.
ھەر لە ھێرشە کیماییەکەدا ھەزاران کەسی دیکە بریندار بوون، کە ھەندێکیان تاوەکو ئێستا بەدەست برینەکانیان دەناڵێنن و ژمارەیەک منداڵی بێسەرو شوێنیش ھێشتا نەدۆزراونەتەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ی ئازاری ٢٠٢٢، یادی ٣٤ ھەمین ساڵیادی ئەو کارەساتە بکرێتەوە و بەو بۆنەیەوە چەند چالاکییەک لەسەر گڵکۆ و مۆنۆمێنتی شەھیدان بەئامادەبونی کەسوکاری شەھیدان و بەرپرسان بەڕێوەدەچیت.
ھەروەھا لە شارەکانی ھەرێمی کوردستانیش یادی ٣٤ ھەمین ساڵیادی کیمیایبارانی ھەڵەبجە دەکرێتەوە و چالاکی تایبەت بەیادەکە بەڕێوەدەچێت.
دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق لە ١ی ئازاری ٢٠١٠ کارەساتی کیمیایبارانی ھەڵەبجەی بە جینۆساید ناساند و ئێستا وێنەی عومەری خاوەر بە کۆرپەکەی ناو باوەشییەوە بوو بە ھێما و سیمبۆلی ھەڵەبجە.