کۆنفرانسەکە بە بەشداری چەند ڕێکخراوێکی عێراقی و نێودەوڵەتی و بە ھاوکاری نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ڕێکخرا و گفتوگۆ کرا لە بارەی ھاوکاریکردنی نابیستان لە ڕێگەی فراوانکردنی زمانی ئاماژە بۆ ئەوەی پەیوەندییەکی  ئاسایی لە نێوان ھاوڵاتیەکی ئاسایی و ھاوڵاتیەکی نابیستدا دروست ببێت.

بە پێویستیش زانرا، ساڵانە خول بۆ ھاوڵاتیان بکرێتەوە بۆ ئەوەی بتوانرێت بە ئاسانی لە زمانی ئاماژە تێبگەن.