لە دیدارەکەدا دەرباز کۆسرەت ڕەسول پیرۆزبایی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی ئاڕاستەی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کرد بە بۆنەی سەرکەوتنی کارەکانی یانزەھەمین کۆنگرەی حزبەکە و ھەڵبژاردنی سکرتێر و ئەندامانی ئەنجومەنی گشتی.

لە بەشێکی تری دیدارەکەدا ھەردوولا باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو حزب کرد و پەرەپێدانیان بە گرنگ زانی بە ئامانجی زیاتر لە یەک نزیکبوونەوەی لایەنەکان و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان.

دۆخی کوردستان و عێراق و ھەوڵدان بۆ ھاوھەڵوێستی لایەنەکان تەوەرێکی تری دیدارەکە بوو، ھەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە ئەرکە لەسەر شانی ھێزو لایەنە سیاسییەکان کار بکەن بۆ ئەوەی کورد بە یەک تیم و بەرنامەی ھاوبەش ھەنگاو بنێت بۆ چارەسەری کێشەکان.