ئەمرۆ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بە سەرۆکایەتی وەفدێکی حکومی سەردانی ئەنجومەنی دادوەریی ھەرێمی کوردستانی کرد و لەلایەن دادوەر عەبدولجەبار عەزیز حەسەن سەرۆکی ئەنجومەنەکە پێشواوی لێکرا .

لەو کۆبونەوەیەدا قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری کرد لە ئەرک و بەرپرسیارێتی نوێیدا و رایگەیاند کە دەسەڵاتی دادوەری کۆڵەکەیەکی بنەڕەتی پێشکەوتن و بەھێزبوونی وڵاتانە بە ھەماھەنگی و ھاوکاری دەسەڵاتەکانی دیکە ، واتا جێبەجێ کردن و یاسادانان و لە کۆتاییشدا دەبێتە ھۆی بەھێزبوونی دامودەزگاکانی ھەرێم و پێگەی ھەرێمی کوردستان .

لایخۆشیەوە  سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری رایگەیاند: دەسەڵاتی دادوەری وەک دەسەڵاتێکی سەربەخۆ و لەسەر بنەمای جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان کار دەکات، بەڵام لە ھەمان کاتیشدا ھەماھەنگی و پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ دەسەڵاتەکانی دیکە ھەیە.