لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠ و ٢٠٢١ سەرۆکی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، پێش ھاتنی وەرزی زستان نەوتی سپی بەسەر ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت، بەڵام تا ئێستا لە کۆی ٢٦٠ ملیۆن لیتر نەوت بۆ ماڵان حکومەت تەنھا ٤٥ ملیۆن لیتر دابەشکراوە، بەو پێیەش تاکو ئێستا ٨٣٪ی ھاوڵاتیان نەوتیان وەرنەگرتووە و پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بە سستی بەڕێوەدەچێت.

"موحسین تەھا" بەڕێوەبەری دابەشکردنی نەوت و کانزاکانی دھۆکیش بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ھاوڵاتیانی پارێزگای دھۆک پێویستیان بە ٥٥ ملیۆن لیتر نەوتە، بەڵام تا ئێستا ١٥ ملیۆن دابەشکراوە. ساڵانە تا ئەم وادەیە حکومەتی عێراق دەستی بە ناردنی ١٠٠ ملیۆن لیتر نەوت دەکرد بەڵام بۆ ئەمساڵ ھیچ بەشە نەوتێکی نەناردووە و بەڕێوەبەری دابەشکردنی نەوت و کانزاکانی دھۆکیش دەڵێت ھۆکاری نەناردنەکەی نازانێت.