بنەماڵەی زرار محەمەد مستەفا رواندزی سوپاسی چەند لایەن و کەسایەتییەک دەکات
کوردسات نیوز
١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
ئاماژەیان بەوەشکردووە، ماتەمگێڕی و ھاوخەمی و بەشداریی دامەزراوە حکومی و حیزبییەکان و سەندیکا و ڕێکخراو و کۆمەڵە و کەسایەتی و چین و توێژەکانی کوردستان، باری خەم و ئازاری لەدەستدانی مامۆستای بۆ سووک کردین و لەم کۆستە گەورەیەدا سەبوری پێ بەخشین.
دەقی سوپاسنامەکە...
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی مامۆستا (زرار محەمەد مستەفا ڕواندزی)یەوە:
کوردستانییانی ئازیز، خەڵکی ھاوسۆزی دەڤەری سۆران و باڵەکایەتی، ڕواندزییانی ماتەمگێڕمان.
ڕۆژی (٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١)، کەسایەتیی مەزن و ھەڵکەوتووی بنەماڵەکەمان، ڕابەری ھونەر (زرار محەمەد مستەفا ڕواندزی)، دوای تەمەنێک خزمەت و خەباتی (ھونەری و پەروەردەی و سیاسی و کۆمەڵایەتی)، ژیانئاوایی لە کوردستان و ئێمە کرد، بەم کۆچەی ھەموومانی خەمناک و پرسەدار کرد، ئەمەش ئەو ڕاستییەی سەلماندەوە، کە مامۆستا زرار لە ژیان و ئۆغریشیدا ھیی ھەر ھەموومان بووە. ماتەمگێڕی و ھاوخەمی و بەشداریی دامەزراوە حکومی و حیزبییەکان و سەندیکا و ڕێکخراو و کۆمەڵە و کەسایەتی و چین و توێژەکانی کوردستان، باری خەم و ئازاری لەدەستدانی مامۆستای بۆ سووک کردین و لەم کۆستە گەورەیەدا سەبوری پێ بەخشین.
بۆیە لێرەدا، سوپاس و پێزانینی خۆمان بە ھەموو ئەو بەڕێز و دۆستانەی مامۆستا و بنەماڵەکەمان ڕادەگەیێنین، کە چ بە پرسەکردن بێت، یان بە بروسکە و نامە و تەلەفۆنی سەرەخۆشی، یان لە ڕێی ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بێت، ھاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆیان پێ ڕاگەیاندین.
سوپاس و پێزانینی بنەماڵەکەمان بۆ ھاوخەمی و پەیامی سەرەخۆشی:
بەڕێز (بەرھەم ساڵح)، سەرۆکی کۆماری عێراق.
بەڕێز (نێچیرڤان بارزانی)، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان.
بەڕێز (قوباد تاڵەبانی)، جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.
بەڕێز (بارەگای بارزانی).
بەڕێز (کۆسرەت ڕەسول عەلی)، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی (ی.ن.ک).
بەڕێز (بافڵ تاڵەبانی)، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
بەڕێزان لە مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی (پ.د.ک) و (ی.ن.ک).
بەڕێزان (بزوتنەوەی گۆڕان)، (حیزبی شیوعیی کوردستان)، (حیزبی سۆشیالیست دیموکراتی کوردستان) و (حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان).
بەڕێزان (پارێزگاری ھەولێر) و (ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر).
بەڕێزان (سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران) و (قائیمقامی قەزای ڕواندز).
بەڕێزان (سەرۆکایەتیی زانکۆی سۆران) و (پەیمانگاکانی سنوری ئیدارەی سۆران).
بەڕێزان (ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان و عێراق).
بەڕێزان (دامودەزگا حکومی و ئەمنی و حیزبییەکانی ڕواندز و سۆران).
بەڕێزان (ڕێکخراو و سەندیکا و کۆمەڵەکان)، (ھونەرمەندان و مامۆستایان)، (کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان)، (برا کریستیانەکانی دیانا و ھاودیان)، (دەزگاکانی ڕاگەیاندن) و (رەوەندەی کوردی- لە ھەندەران).
ھەروەھا ئەوپەڕی سوپاس و پێزانینمان بۆ خەڵکی خۆشەویست و تازیەباری ڕواندز، بەشداریتان لە تەدارەکی بەڕێکردن و بەخاکسپاردنی تەرمی مامۆستا، نیشانەی وەفاداریتانە بۆ خەباتی پڕسەروەری مامۆستا زرار. سوپاس بۆ یەک بە یەکی پۆستە پرسەگێڕەکانی دۆست و خۆشەویستانی مامۆستا، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
سوپاس و ڕێزی زۆرمان بۆ بەڕێزان (قائیمقامیەتی قەزای ڕواندز) و (ڕێکخراوی ھاوڕێیانی کتێب) و (پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی ڕواندز) و (کۆمەڵەی ھونەر و وێژەی کوردی-لقی ڕواندز) و (بەشی ڕۆشنبیری و ھونەریی ڕواندز)، کە سەرپەرشتی ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنەکەیان کرد.
مامۆستا ھەمیشە خۆی بە خزمەتکاری نیشتمانەکەی زانیوە، لە بەرامبەر ئەمەشدا چاوی لە ھیچ شتێک نەبووە، لەم ڕوانگەیەوە ئێمەش خۆمان بە منەتباری ئەو ھاوخەمی و ڕێزەتان دەزانین، کە لە پرسە و ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنەکەیدا نواندتان.
مامۆستا وەک سیمبوڵێکی مەزنی نیشتمانپەروەری و مرۆڤپەروەری و دڵسۆزی و خزمەت و داھێنان و باوەڕبەخۆبوون، دەچێتە لاپەڕەکانی مێژووەوە؛ تەمەنای ئێمە ئەوەیە ڕێ و ڕێبازەکەی پڕ ڕێبوار بێت و بەمە گیانی شاد بکەین.
دروود بۆ ئەوانەی لەپێناو گەل و نیشتماندا ژیان...
بنەماڵەی (زرار محەمەد مستەفا ڕواندزی)
١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١- ڕواندز