لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لە بارەی پێشھات و گۆرانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی وڵات و جەختکرایەوە لە گرنگی ھاوکاری و ھەماھەنگی ئەمنی و سەربازی لە پێناو پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان و ڕیشەکێشکردنی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و ئارامی ھاووڵاتییان، ھەروەھا دووپاتکرایەوە لە پێویستی دیالۆگ و گفتوگۆ و چارەسەرکردنی دۆسێ ھەڵپەسێردراوەکان بە ئاڕاستەی ھێنانە ئاراوەی داوا ڕەواکانی خەڵک.