محەمە حەسیب بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ماوەی ھەفتەیەکە بەنزینی عێراقی رەوانەی سلێمانی نەکراوە، بەو ھۆیەشەوە ئەو بەنزینە لە بەنزینخانەکان دابەش نەکراوە.


وتیشی، ھەوڵەکانیان بۆ دابینکردنی بەنزینی عێراقی بەردەوامە کە نرخی یەک لیتر ٦٩٠ دینارە، بڕیاریشە کاروانێکی تری ئەو بەنزینە رەوانەی سلێمانی بکرێت کە ١٤ تانکەرە، ١٠ تانکەر بۆ سلێمانی و ٤ تانکەریش بۆ پارێزگای ھەڵەبجە.


لەبارەی گرانبونی نرخی غازی ماڵانیش وتی، لە سلێمانی بڕی غاز کەمبوەتەوە، بەڵام بە ھیچ شێوەیەک نرخەکەی لەسەر ھاوڵاتیان گران نەبووە.