لیوا "عەبدوڵا کەریم مەحەمەد"، بەڕێوەبەری مەشقی سەربازی لە وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: ئامانج لە دەستپێکردنەوەی مەشقەکان، بۆ بەھێزکردنی تواناکانی پێشمەرگە و فەرماندەکان و چالاککردنی ئەرکە سەربازییەکانیانە لە داھاتوودا، وتیشی،  بەشێکی تر لە ئامانجی مەشقەکان رێکخستنەوەی لیواکانە بۆ دۆخی باشتر و  ھەندێ گۆڕانکاری لە پایەی فەرماندەکان، باسی لەوەشکرد، مەشقەکان لە ھەرسێ  بنکەی مەشقی ھەولێر و سلێمانی و پشتیوانی دوو بەڕێودەچێت، بە وتەی بەڕێوەبەری مەشقی سەربازی لە وەزارەتی پێشمەرگە پڕۆسەکانی مەشق و راھێنان بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە بەردەوامی دەبێت.