سەعدی ئەحمەد پیرە بەبۆنەی ٣٦ ساڵەی دامەزراندنی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە
کوردسات نیوز
١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
دەقی پەیامەکە :
بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەبۆنەی ٣٦ سالەی دامەزراندنی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەک شەممە ١٢/١٢/٢٠٢١ وەفدێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەسەرۆکایەتی ھەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە ھەڤاڵان حاجی مەسیفی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و مامۆستا کاوە کادیری پێشکەوتووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شاری ھەولێر سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی ئەو حزبەیانکرد و لەلایەن بەڕێز سەعد خالید جێگری سکرتێری گشتی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی وکادیرانی پێشکەوتووی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان پێشوازیکران
لەو سەردانەدا سەعدی ئەحمەد پیرە تەێکیدی لە پەیوەندی دێرین و دۆستانەی نێوان ھەردوولا کردەوە کە لە قۆناغە جیاوازەکانی خەباتی شار و شاخ ھەمیشە ھەماھەنگ بوونە و بەیەکەوە ھاوکار بوونە لە بەرەو پێشبردنی پڕۆسەی سیاسی و چۆنیەتی گەیشتن بە ئامانج و خواستەکانی گەلەکەمان ، تەئکیدیشی کردەوە کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بەردەوام دەبێت بەتایبەتی لەو سەردەمەی ئەمڕۆدا کە عێراق بەگشتی بەقۆناغێکی ھەستیاری سیاسی دا دەڕوات لە پێکھێنانی حکومەتی نوێ و چۆنیەتی بەشداری لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لە ڕەسمی سیاسەتی ئایندەی عیڕاق ، ئەمەش پێویستی بە کۆدەنگی و یەکڕیزی و تەبایی و ڕاوێژی سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی کوردستانە کە بێگومان حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان یەکێکە لەو ھێزە تێکۆشەر و دێرین و خاوەن مێژوو و خەباتی شاخ و شارن .