مەکتەبی سیاسی یەکێتی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی کەسوکاری دکتۆر رەفعەت ھیدایەت دەکات
کوردسات نیوز
١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
دەقی پرسەنامەکە...
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان .
بەڕێزان کەسوکار و خانەوادەی دکتۆر ڕەفعەت ھیدایەت.
بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین کە لەکۆتایی حەفتاکان و سەرەتای ھەشتاکان لە ڕێکخستن و پێشمەرگایەتیدا خەباتی کردوە و لە دوای ڕاپەڕینیش چەند ساڵێک وەک بەڕێوەبەری ڤێرتێرنەری لە کۆیە و پاشان لە وەزارەتی کشتوکاڵ بەو گیانەی ساڵانی خەباتەوە کار و خزمەتی پێشکەشکردوە.
بۆ ئەوڕۆڵەی دکتۆر ڕەفعەت، لە ناخی دڵمانەوە پرسەو ماتەمی خۆمانتان پێ ڕادەگەیەنین و لە خودای مەزن داواکارین ڕۆحی پاکی بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش دوا خەم و ناخۆشیتان بێت.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان



