لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، ئەمڕۆ وەفدێکی ئەمنی، بە سەرۆکایەتی فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، گەیشتنە مەخموور و لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و  فەرماندەی میحوەرەکانی ٥ و ٦ و ٧ و ٨ و ژمارەیەک ئەفسەری باڵای وەزارەت، تاوتوێی ھەماھەنگی ئەمنی لە نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی کراوە لەو ناوچانەی جێگەی گرنگی ئەمنی ھاوبەشن، ھەروەھا گفتوگۆ کراوە لە بارەی ھەماھەنگی و ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقدا.