فەرمانگەی میدیای و زانیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان  رایگەیاند، دەستەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق، لە ئاگادارییەکدا تازەترین ڕێنمایی گەشتکردنی بڵاو کردەوە کە تایبەتە بە وەرگرتنی ڤاکسین و پشکنینی PCR.

راشیگەیاندووە، لە ڕێنماییەکەی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق ھاتووە کە گەشتیارانی عێراقی و بیانی ئەوانەی کە تەمەنیان لە سەروو ١٢ ساڵەوە لایەنی کەم یەک ژەم لە جۆری ڤاکسینی (Johnson & Johnson) یاخود دوو ژەم لە ڤاکسینەکانی تری وەرگرتبێت، لە یەکی مانگی نیسانەوە لەکاتی ھاتن و چوون پێویستییان بە پشکنینی PCR نابێت. 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژەی بەوەشکردووە، بەدەر لەو حاڵەتانە نەبێت کە ناتوانن ڤاکسین وەربگرن بە ڕاپۆرتی سەلمێنراوی پزیشکی لیژنە تایبەتمەندەکان، کە بەڵگەی پشکنینی (PCR)ی بە کەمتر لە ٧٢ سەعات پێش گەشتەکەی پێ بێت.