ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە مانگی نیساندا، ٣٠٠ مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی دەگەڕێتەوە، بەمەش سەعاتەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی زیاد دەکات. 

وتیشی، بەرھەمھێنانی ئێستای کارەبا ٣٢٠٠ مێگاواتە، بەڵام خواست لەسەر کارەبا ٥٩٥٠ مێگاواتە، ماوەکانی پێدانی سەعاتەکانی کارەباش لە نێوان ١٠ بۆ ١٢ سەعاتدایە. 

وتەبێژەکەی وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێم رونیشیکردەوە، ھەندێک یەکەی بەرھەمھێنانی کارەبا، بەھۆی چاکسازییەوە لە کار کەوتوون و لە مانگی نیسانی داھاتوو دەکەونە کار.