وەزارەتی بازرگانی ئەمساڵ سەرجەم بەرھەمی گەنمی ناوخۆ وەردەگیرێتەوە
کوردسات نیوز
٢٧ی ئازاری ٢٠٢٢
نەوزاد کامل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەمساڵ لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق جەختیان لەوەکردووەتەوە سەرجەم بەرھەمی گەنمی جوتیاران وەردەگرنەوە بەنرخێکی زیاتر و بەپێی نرخی رۆژ بۆ ئەوەش لە ئێستادا لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەرخەتن و ھیچ سنورێکیش دیاری نەکراوە بۆ وەرگرتنی گەنم و جوتیاران ھەرچەند بەرھەمیان ھەبێت لێیان وەردەگیرێت.
راشیگەیاند، جگە لەوانەش رەزامەندی بۆ ھاوردەکردنی سێ ملیۆن تۆن گەنم بۆ عێراق وەرگیراوە و ئەگەر بەرھەمی ناوخۆ کەمی ھەبوو ئەوکات بڕی پێویست ھاوردە دەکرێت و ئەو کەمییە پڕ دەکرێتەوە.



