گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان لە ڕاگەیەندراوێکدا نوسیویەتی "کارکردن لە شەقامی ١٠٠ مەتریی سلێمانی بەردەوامی ھەیە."

کۆمپانیاکە دەشڵێت "مەبەستییەتی رێگەیەکی خێرای شایستە لە شاری سلێمانی خۆشەویست بۆ ئێستاو ئایندە جێبەجێبکات" ئەمەش سەرەڕای بوونی گرفتی دارایی.

کارکردن لە شەقامی ١٠٠ مەتریی سلێمانی قۆناغی بەرچاوی بڕیوە و پێشتریش سەرۆکی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، کارکردن لە پرۆژەی شەقامی سەد مەتری بەردەوام دەبێت و ھەموو ھەوڵێک دەدەن بۆ خەرجکردنی شایستەیی دارایی کۆمپانیای جێبەجێکار.

لەیلا عومەر عەلی سەرۆکی شارەوانی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، لە ھەوڵ و پەیوەندیدا بوون لەگەڵ جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیری شارەوانی و  پەیوەندیان لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکاری شەقامی سەد مەتری کردووەو  بەڵێنی ئەوەیان پێداوە کە بەرداوام بن لە کارەکانیان وە پڕۆژەکە ڕاناگیرێت.