بەشی پێشبینییەکانی بەرێوەبەررایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزانی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە لە پارێزگای ھەولێر، ئەمڕۆ ئاسمان ھەور دەبێت لەگەل نمە باران کە ھەندێ جار بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆرێت بەتایبەتی لە ناوچە کانی باکووری پارێزگاوە ھەروەھا بەفر لەناوچە شاخاوییەکان دەباریت، پاشان کەش سەقام گیر دەبیتەوە لەکاتەکانی شەودا ئاسمان بەرەو ساماڵ بوون دەگۆرێت و سبەی کەش ئاسمان و ساماڵ دەبێت. 

راشیگەیاندووە، لە پارێزگای سلێمانیش ئەمرۆ ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت، نمە باران لە زۆربەی ناوچەکاندا دەبارێت لە ھەندێ ناوچە بەتایبەتی باکووری پارێزگا بەشێوەی تێکەلەی بەفر وباران دەبێت وە لەناوچەشاخاوویە سنووریەکانی رۆژھەڵاتی پارێزگا بەفر دەبارێت، پاشان کەش سەقامگیر دەبیتەوە لەکاتەکانی شەودا ئاسمان بەرەو ساماڵ بوون دەگۆرێت  و سبەی دوو شەممەش ئاسمان ساماڵ دەبێت. 

کەشناسی ئاشکراشیکردووە، ئەمڕۆ لە پارێزگای دھۆک ئاسمان ھەوری باراناوی دەبێت لەزۆربەی ناوچەکان وە لەشاخەکانی باکوور بەفر دەبارێت، لەناوچەکانی باشووری خۆرھەڵات قەزای بەردەرەش  بروسکە و لێزمە باران دەبارێت، پاشان کەش سەقامگیر دەبیتەوە لەکاتەکانی شەودا ئاسمان بەرەو ساماڵ بوون دەگۆرێت، سبەیش ئاسمان ساماڵ دەبێت.

لە پارێزگای ھەڵەبجەش ئاسمان ھەور دەبێت لەگەل نمە باران لەناوچە جیاجیاکانی پارێزگادا کە لەھەندێ ناوچە بەشێوەی تێکەلەی بەفر و باران دەبێت، لە کاتەکانی شەودا ئاسمان بۆ ساماڵ دەگۆرێت، سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت.

ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت لەگەل نمە بارانی پچڕ پچڕی کەم لەناوچە جیاجیاکانی پارێزگادا، لەکاتەکانی ئێوارە کەشەکە جێگیر دەبێتەوە ئاسمان بۆ ساماڵ دەگۆرێت، سبەی دوو شەممەش ئاسمان ساماڵ دەبێت.