وەزارەتی دارایی ھەرێم لە نوسراوێکدا سەبارەت بە پاداشتی خانەنشینی ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، ئەو فەرمانبەرانەی خانەنشین کراون و پاداشتی خانەنشینییان وەرگرتووە، بەڵام دووبارە دامەزراونەتەوە و خانەنشینکراون، پێویستە ئەو فەرمانبەرانەی گەڕاونەتەوە سەرکار و پاداشتی خانەنشینییان بۆ خەرجکراوە، بەپێی یاسا و رێنماییەکان بگەڕێنرێتەوە بۆ گەنجینەی حکومەت.
جەخت لەوەشکراوەتەوە، ئەو فەرمانبەرانەی پاداشتەکەیان نەگەڕاندوەتەوە دەتوانن پاداشتەکە بگەڕێننەوە و دووبارە لەسەر خانەنشینی دووەم جار پاداشتیان بۆ خەرج بکرێتەوە.
سەرۆکایەتی دادگای تێھەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لە چەند پەیجێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ھەواڵێک بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە فرۆشتنی بینای دادگای تێھەڵچونەوەی سلێمانی، بەڵام ئەو ھەواڵە بێبنەما و ناڕاستە، ئەو جۆرە ھەواڵ و نوسراوانە بە چەواشەکاری دەزانن کە مەبەستیان تێکدانی میزاجی ھاووڵاتیان و شڵەژانی ئاشتی کۆمەڵایەتییە.
ھاوکات سەرۆکایەتی دادگای تێھەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی سکاڵا لەدژی ھەر سایت و پەیج و ئاکاونت و دەزگایەکی راگەیاندن تۆمار دەکات کە ئەو ھەواڵە ناڕاستەیان بڵاوکردووەتەوە و رێوشوێنی یاسایی توند و پێویستیان بەرامبەر دەگرنە بەر، بۆ ئەوەی چیتر ھاووڵاتیان لەخشتە نەبرێن و یاری بە میزاج و ھەستیان نەکرێت.
زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە کۆبونەوەی سەرۆکی فراکسیۆنەکان بە راشکاوانە سەرنج و بۆچونەکان خرانە روو، کە خاڵی ھاوبەش و خاڵی ناکۆکیشیان ھەبووە، لە ئێستادا بۆچونەکان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراون، خاڵی ھاوبەشیان زۆرە و ھەموو رێککەوتون لەسەر ئەوەی پرسی ھەڵبژاردن و پێکھێنانی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن و دەستوری ھەرێمی کوردستان رەھەندی نیشتمانیان ھەیە و دەبێت بە رێککەوتن تێپەڕێنرێت.
وتیشی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەخت لەوەدەکاتەوە یاسای ھەڵبژاردن ھەموار بکرێتەوە و ھەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا ئەنجام بدرێت.
راشیگەیاند، لە دەستپێکردنەوەی وەرزی یاسادانان ئەو پڕۆژانەی ئامادەن دەخرێنە بەرنامەی کاری دانیشتنەکان، لە ئێستاشدا فراکسیۆنی یەکێتی پڕۆژەی ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنی ئامادەکردووە.
دەقی پەیامەکە ...
لە مێژووی ٢٣٧ ساڵەی سلێمانیدا بۆ یەکەمجار ژنێک بووە سەرۆکی شارەوانی
ئەگەرچی ڕەنگە بۆ ھەندێک ئەمە ڕووداوێکی ئاسایی بێت، بەڵام بۆ من جێگەی شانازییە کە لە سەردەمی کاری ئێمەدا خاتوونێک ئەم پۆستەی وەرگرتووە. متمانەم بە لەیلا خان ھەیە کاری جوان بکات و لە زۆرێک لەوانەی پێش خۆی سەرکەوتووتر بێت.
ئەوەی پەیوەندی بە ئێمەوە ھەیە، بەڵێن دەدەین پێکەوە کاری جددی بکەین بۆ خزمەتکردنی زیاتر و نەھێشتنی زیادەڕۆیی و سەرپێچی یاسایی لە سنووری شارەوانی سلێمانیدا، ھەتا بەندەش لە ئەرکدابم ھەموو توانا و ھەوڵێک دەخەمەگەڕ لە پێناو پێشخستنی ژنان و کچانمان و بە شایستەیان دەزانین بگەن بە پۆستە باڵاکان چ لە کەرتی حکومی بێت یاخود کەرتی تایبەت، تا پێمان بکرێت پشتیوانیان دەبین.
لە بارەی پێشەنگەکەوە "شەوبۆ مستەفا" سەرپەرشتیاری پێشەنگەکە ڕایگەیاند پێشەنگەکەیان لە وڵاتی ئێرانەوە ھێناوەتە شاری کەرکوک.
وتیشی زیاتر لە ٣٠ کۆمپانیا و کارگە و کارخانەی ئیرانی بەشدارییان تێدا کردووە. ڕوونیشی کردەوە ھەموو بەرھەمە بەشداری پێکراوەکان بەرھەمی کاری دەستی ئێرانن.
وتیشی، کۆمپانیاکان لە شارەکانی ڕۆژھەڵاتی ئێران و شارەکانی تری ئێرانەوە بەشدارن، ئاشکراشیکرد لە ساڵانی ڕابردوو ١٠ پێشەنگەی لەو جۆرەیان لە شاری سلێمانی کردووەتەوە و ئەوەی لە کەرکوک کراوەتەوە یەکەم پێشەنگایانە و ھیوای خواست خەڵکی کەرکوک سوود لە بەرھەمە ئێرانیەکان وەربگرن کە ماوەی ١٠ ڕۆژ لە کەرکوک دەمێنینەوە.
"لەیلا عومەر" سەرۆکی نوێی شارەوانی سلێمانی، دوای دەستبەکاربوونی لە یەکەم لێدوانیدا بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند، ھەوڵ دەدات باشترین خزمەت پێشکەش بە ھاووڵاتیانی شار بکات.
وتیشی، سندوقی سکاڵا و تۆماری ڕەخنە دادەنێت بۆ ئەوەی ھاووڵاتیان بتوانن داخوازی و پێشنیارەکانیان بگەیەننە شارەوانی، تاکو بتوانن پاڵپشت بە یاسا و ڕێنماییەکان داخوازییەکانیان جێبەجێ بکەن.
"شەوبۆ مستەفا" سەرپەرشتیاری پیشانگەکە ڕایگەیاند، لە پیشانگەکەدا زیاتر لە ٣٠ کۆمپانیا و کارگە و کارخانەی ئێران بەشدارن و ماوەی ١٠ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
بە پێی نوسراوێکی (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی ھەرێمی کوردستان، بۆ دروستکردنی کارتی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ ئەو ھاوڵاتیانەی، کە ھەر دوو ژەمی ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە و ناویان لە سیستمی وەزارەتی تەندروستی تۆمار کراوە، بەڵام پاسپۆرتیان نییە، دەتوانن بە (ژمارەی کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی)، کارتی ڤاکسین دروست بکەن، بەڵام ئەو کارتە تەنھا بۆ ناوخۆی ھەرێمی کوردستان دەبێت و بۆ گەشتکردن بەکارناھێنرێت.
ئەو کەسانەشی ناسنامەی کوتانی کۆرۆنایان بۆ گەشتکرد دەوێت، دەتوانن لەسەر پاسپۆرتەکانیان دەربھێنن، بەڵام نابێت پاسپۆرتەکەیان بەسەرچوو بێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە، تیمەکانی پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن سەبارەت بە ڕووداوەکە و دەستگیرکردنی بکەری تاوانەکە و لە ئایندەیەکی نزیکیشدا زانیاری زیاتر بڵاودەکەنەوە.
دەقی پەیامەکە ...
بەڕێز سەرۆکی یەکێتی نوسەرانی کورد
بەڕێزان نوسەران و ئەدیبان و رۆشنبیرانی کوردستان
بە بۆنەی یادی پەنجا و دوو ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نوسەرانی کوردەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەم و ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم لە پێشڕەویکردنی ڕەوتی ئەدەبی و ڕۆشنبیری لە کوردستاندا.
لەم ساڵیادەدا ڕۆڵ و پێگەی ڕێکخراوە درەوشاوە و تێکۆشەرەکەتان بەرز دەنرخێنین لە خزمەتکردنی کاروانی ئەدەبی و پاراستن و گەشەپێدانی زمانی کوردیدا.
یەکێتی نوسەران بە درێژایی تەمەنی کۆکەرەوەی ئەو قەڵەمە بە ھەڵوێستانە بووە کە داڕێژەری بیری نەتەوایەتی و نیشتمانپەروەری و کوردایەتی بوون، بۆ داھاتووش متمانەم ھەیە بتوانێت پێشەنگی بزاڤی ڕۆشنبیران و نوسەران بێت لە مەیدانی تێکۆشانی ئەدەبی و ڕووناکبیری و ئاڕاستەیان بکات لە بەرژەوەندی گەلی کوردستان و مەسەلە ڕەواکانیدا.
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
بە وتەی کەسوکارەکەی منداڵەکەیان یاری بە دەمانچەکەی باوکی کردووە و نەیانزانیوە فیشەک لەبەر کاربووە، لە ئەنجامدا فیشەکی لە دەست دەرچووە و خۆی بریندارکردووە.
دواتر لە دوای چارەسەری خێرا لە بەشی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلار، بەھۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوو، ھەموو خوێندکاری کوڕو کچی شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیکراو و گیراوی سیاسی، ئەوانەی لە زانکۆ و پەیمانگا و خوێندنگاکانی ھەرێم دەخوێنن کرێی خوێندنیان بۆ خەرج دەکرێت، ھەروەھا بەپێی یاساو ڕێنماییەکانی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان، زیندانیکراو و گیراوی سیاسی سوودمەند دەبن بۆ ساڵانی خوێندنی ٢٠١٩ - ٢٠٢٠ .
"سامان شێخ لەتیف"وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لەماوەی کارکردنی تیمەکانی دروستکردنی کارتی ڤاکسین، لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لەڕێگەی سێ تیمەوە توانراوە نزیکەی ٢٥ ھەزار کارتی پلاستیکی ڤاکسین بۆھاووڵاتیان دروست بکرێت.
راشیگەیاندوە، ئەو ھاووڵاتیانەی دەیانەوێت ببنە خاوەنی کارتی پلاستیکی، دەبێت ھەردوو ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرتبێت، ھاوکات ناوی لەتۆماری سیستمی ئونلاین داغڵکرابێت، سەردانی ئەو سەنتەرانە بکەن کەپێشترڤاکسینیان لێوەرگرتووە.
کەشناسی ئێران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە رۆژی پێنجشەممەوە شەپۆلێکی بەفر و باران بارین لە پارێزگاکانی ورمێ، سنە، کرماشان، ئیلام و ٢٢ پارێزگای تری ئێران دەستپێدەکات و تاوەکو دووشەممەی داھاتوو بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە زۆربەی ناوچەکان، شەپۆلەکە رەشەبایەکی توند و ھەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش ٧ بۆ ٩ پلە دادەبەزێت.
کەشناسی ئێران راشیگەیاندووە، ئەگەری کڕێوە و ھەرەسی بەفر و داخرانی رێگەکان لە ناوچە شاخاوییەکان لەئارادایە، بۆیە پێویستە ھاوڵاتیان تا ھێوربونەوەی ڕەوشەکە، خۆیان لە سەردانیکردنی ئەو ناوچانە بپارێزن.
ئاماژەیان بەوەشکرد، ئەگەر وەڵامی داواکارییەکانیان نەدرێتەوە، دوبارە بایکۆتی گشتی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن رادەگەیەنن.