قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال رایگەیاندووە، ١٨ ساڵ بەر لە ئێستا، سەرۆک مام جەلال لەبەردەم ئەندامانی ئەنجومەنی حوکمی ئەوکاتی عێراقدا، مورافەعەیەکی مێژوویی کردو بە دۆکیۆمێنت کوردستانیبوونی کەرکوکی سەلماند.
قوباد تاڵەبانی رایگەیاندووە، مام، ھیچ بوارێکی نەھێشتەوە بۆ نکوڵیکردن لەو حەقیقەتە، ھەر ئەمەش بووە فاکتەرێکی سەرەکیی چەسپاندنی ماددەی ٥٨ لە قانونی ئیدارەی کاتیی دەوڵەت و دواتریش ماددەی ١٤٠ لە دەستووری ھەمیشەیی عێراق.
قوباد تاڵەبانی باسی لەوەشکردووە، کەرکوک لە دیدی سەرۆک مام جەلال و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، مەسەلەیەکی گرنگی ستراتیژییە و سازشی لەسەر ناکرێت. ئێمەش ھەمان ڕوئیامان ھەیە و دەبێت لەو چوارچێوەیەشدا بە پلانێکی نیشتمانییانەوە و دوور لە موزایەدە، کار بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخی ئاڵۆزی ئێستای کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکانی تر دەکەین.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەو دەستکەوتە مێژووییە، بەرئەنجامی خەباتی دەیان ساڵەی بەردەوامی مام بووە لەپێناو مانەوەی کورد و خاک و زمان و پێکەوەژیان لەو شارەی کە ناسنامەی قودسی پێبەخشیبوو.
جەختی لەوەشکردۆتەوە، کەرکوک بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئێمەش بەشێکی دانەبڕاوە لە خەباتی بەردەواممان و خۆمان بەخاوەنی راستەقینەی کەرکوک دەزانین، چۆن باوک و باپیرانمان جێیان نەھێشت و قوربانییان بۆ داوە، ئێمەش جێیناھێڵین و پارێزگاری لە کوردبوونمان و پێکەوەژیانی ھەموو نەتەوە و پێکھاتە و ئاینزاکان دەکەین، ئەمڕۆش لە پاڵ راپەڕاندنی ئەرکە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان خەممان خەمی ژیان و ئارامی خەڵکی کەرکوک دەبێت.
وتیشی ، کەرکوک و کەرکوکییەکان ھێڵی سوورە و سازش لەیەک بستی خاکی خۆمان ناکەین کە بە خوێن کوردستانی بوونمان دووپاتکردۆتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی دارایی ھەرێم، بڕیارە پێنج شەممە مووچەی ھەریەک لە وەزارەتی ئەوقاف و دیوانی چاودێری دارایی و دەستەی ژینگە و دەستەی وەبەرھێنان و دەستەی دەستپاکی و کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن و دەزگای گشتی مین دابەش بکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە رۆژی ٢٥ی مانگی رابردوو دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ دەستپێکردوە، بەڵام بەھۆی سستی لە دابەشکردنی مووچە، تائێستا مووچەی بەشێکی زۆر کەمی وەزارەت و فەرمانگەکانی ھەرێم دابەشکراوە.
لەبەرامبەر بڕیاری تێکدان و روخاندنی یەکێک لە مزگەوتە دێرینەکانی گەڕەکی سەرشەقام لە شاری سلێمانی، مامۆستای ئایینی مزگەوتەکە و ژمارەیەک کەسایەتی و کاسبکار، داوای بەدەنگەوەچوون و پشتیوانی دەکەن، بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی"شاناز ئیبراھیم ئەحمەد"کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەن.
لەبەرامبەردا "شاناز ئیبراھیم ئەحمەد"رایگەیاند، تێکدانی شوێنە دێرینەکان تەنیا خەمی ئێوەنییە، بەچی مافێک دەیانەوێت مزگەوتێک تێکبدەن، کە یەکێکە لە شوێنە پیرۆزەکان و شوێنەوارێکی دێرینی شارەکەیە، پشتیوانتان دەبم و نابێت دەستکاریی بکرێت.
ھەروەھا شاناز ئیبراھیم ئەحمەد لە کۆبونەوەی لەگەڵ مامۆستای ئایینی مزگەوتەکە و ژمارەیەک لە کەسایەتییەکانی لە رێگەی تەلەفونەوەنییەوە سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی، لە کاریگەریی خراپی بڕیارەکە و داواکاریی میوانەکان ئاگادارکردەوە.
راشیگەیاند، بە مەرج و بەبێ مەرج نابێت بڕیارەکە جێبەجێ بکرێت، ھاوکات سەرۆکی شارەوانیی سلێمانیش رایگەیاند، وەک شارەوانی سلێمانی بەھیچ شێوەیەک رێگەپێدانیان بۆ ناکەن و بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافیش بە نووسراو ئاگادار دەکەنەوە.
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی ڕێکخستنی سلێمانی، پێشوازیکرد لە عەبدولڕەحمان ساڵح بەڕێوەبەری گشتیی بانکی ناوەندیی ھەرێم لقی سلێمانی و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری بانکەکانی سالێمانی.
لە دیدارەکەدا شاناز ئیبراھیم ئەحمەد ڕایگەیاند، پشتیوانی سەرجەم دامەزراوەکانی حکومەت دەبن بۆ خزمەتکردنی باشتری سلێمانی و دانیشتوانەکەی بە بێ جیاوازی، ھەر بڕیارێکیش دژی بەرژەوەندیی گشتی شارەکە و دانیشتوانەکەی بدرێت، جێگەی قبوڵکردن نییە و بە ھیچ شێوەیەک سازشی لەسەر ناکەن و بێدەنگ نابن لە ھەر غەدرێک بەرامبەر شار و خەڵکەکەی بکرێت.
بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی سلێمانی و ھەڵەبجە ھەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەنەوە، سەبارەت بە قەرەبووکردنەوەی ئاوارەکانی ھەڵەبجە لە ئێران کە لە دوای کیمیاییبارانی شارەکە لە ساڵی ١٩٨٨ لە ئێران ماونەتەوە.
ڕاشیانگەیاند، لە ئێستادا بەشێک لە خەڵک بۆ ھێنانەوەی دۆسیەکانیان لە ئێران بڕە پارەیەک خەرج دەکەن، بەڵام ئەوانە تەنیا دەنگۆیە و ھیچ بڕیارێک بۆ قەرەبووکردنەوەیان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە نەدراوە.
وتیشی، دوای ھەموارکردنەوەی یاسای ژمارەی ٣ی تایبەت بە تاپۆکردنی خانووی زیادەڕەوی، ژمارەیەکی زۆرتری ھاووڵاتیانی قەزاکە لێی سوودمەند دەبن و خانووەکانیان تاپۆ دەکرێت.
قایمقامی کفری داواشی لەو کەسانە کرد کە تا ئێستا داواکاری تاپۆکردنی خانووی زیادەڕەویان پێشکەش نەکردووە، لە چەند ڕۆژی داھاتوودا سەردانی قایمقامیەت بکەن بۆ ئەوەی کارەکانیان بۆ ڕایی بکرێت.
"خاڵۆ حەمدان شامار" پێشمەرگەی دێرینی یەکێتی، ساڵی ١٩٦٤ لە گوندی "بان میلی" لە قەزای خانەقین لە دایکبووە، ساڵی ١٩٨٢ بووەتە پێشمەرگە، کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوو لە تەمەنی ٥٨ ساڵیدا، بەھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
ساڵح گەدۆ ڕایگەیاند، سەرۆک مام جەلال ئەندازیاری یەکریزی نێوماڵی کورد بوو، ئێستاش ھەر چوار پارچەی کوردستان بە گشتی و ڕۆژئاڤای کوردستان بە تایبەتی پێویستی بە سەرۆکێکی وەک سەرۆک مام جەلال ھەیە بۆ یەکڕیزی بزوتنەوەی سیاسی کورد لە ڕۆژئاڤا.
محەمەد شێخێ سکرتێری حزبی یەکێتی کەدکارانی ڕۆژئاڤای کوردستانیش وتی، سەرۆک مام جەلال لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق ڕۆڵی گەورەی ھەبوو.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشانسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم ڕایگەیاند، بە پێی پێشبینییەکان، سبەینێ لە کاتەکانی بەیانی زوودا بارانبارین لە شارەکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک و کەرکوک دەستپێدەکات و لە دوای نیوەڕۆوە ڕێژەی بارانبارینەکە زیاتر دەبێت.
ڕاشیگەیاندووە، لە ناوچە شاخاوییەکانی ھەرێم بەفر دەبارێت و نزمترین پلەی گەرماش لە پارێزگای ھەڵەبجە تۆمار دەکرێت کە دەگاتە دوو پلەی سیلیزی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بە وتەی کەسوکاری کوژراوەکە کێشەی کۆمەڵایەتیان لەگەڵ دوو کەس ھەبووە و ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەردەم ماڵی خۆیان بە چەکی تاپڕ تەقەیان لە ناوبراو کردووە و لە ئەنجامدا گیانی لە دەستداوە.
وتیشی، لەسەر سکاڵای کەسوکاری کوژراوەکە، دادوەر بە پێی مادەی ٤٠٦ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دوو تۆمەتبار دەرکرد.
نۆزدە ساڵ لەمەوپێش و لە ڕێکەوتی ٨-٢-٢٠٠٣ شەھیدان (شەوکەتی حاجی موشیر) و (سەردارغفور) و (حیکمەت حاجی عوسمان) لە گوندی (گامێش تەپە)ی سەید سادق، لە ماڵی (مام ساڵحی ھەسەنی موسا) کەسایەتی دیاری ئەو ناوچەیە لە کاتی کۆبوونەوە و دانوستان لەگەڵ ڕێکخراوی تیرۆرستی (ئەنساری دژ بە ئیسلام)، لە کارێکی دوور لە ئینسانیەت و بەھا مرۆڤایەتییەکان دەستی تاوانیان بۆ درێژ کرا و شەھید کران.
ئاوات محەمەد قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دەنگۆی کردنی باخی گشتیی سلێمانی بە پڕۆژەی بازرگانی رەت دەکەنەوە و ھەموو لایەکیش دڵنیا دەکەنەوە ھیچ ھەوڵێک لە ئارادا نییە و رێگەش نادرێت باخی گشتی کە شوێنێکی گرنگ و مێژوویی سلێمانیە، بکرێتە ئامانج یان زیانی پێ بگەیەندێت.
باخی گشتی سلێمانی کە لە ساڵی ١٩٣٧ دروست کراوە دێرینترین و گرنگترین باخەکانی شارەکەیە ، بەشێکی گرێدراوە لەگەڵ مێژووی شارستانی سلێمانی و یادەوەری خەڵکەکەی، لەبەر دەیان ھۆکاری دیکە رێگەنادرێت ئەم سیما جوان و دیارەی شار لە ناوببرێت یان زیانی پێ بگەیەندرێت، لێرەوە بە رای گشتی و ھەموو لایەکی رادەگەیەنن تا ئەو کاتەی دڵسۆزانی ئەم شارە مابن باخی گشتی و سەرجەم شوێنە گرنگ و مێژوویەکانی سلێمانی وەک ناسنامەی سلێمانی و خەڵکەکەی ھەر بە پارێزراوی دەمێنێتەوە.
ھەروەھا سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئەو دەنگۆیەی رەتکردەوەو رایگەیاند، ھیچ پرۆژەیەکی لەو جۆرەیان پێشکەش نەکراوە.