کوردستانکوردستان

پەیامنێری کوردستان نیوز رایگەیاند، تۆپخانەکانی تورکیا و گروپە ھاوپەیمانەکانیان چەند گوندێکیان لە باکوری شارۆچکەی زرگانی سەر بە شاری حەسەکە بۆردومان کردووە. ئەو گوند و ناوچانەی بۆردومان کراون بریتین لە مەحەرمەلە و تەل ئەمیر و مەزرە و تەلوەرد و بەشێکی گەڕەکەکانی شارۆچکەی زرگان، بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز بۆردومانەکەی تورکیا ژمارەیەک قوربانی لێکەوتۆتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 دەقی ڕوونکردنەوەکە : 
دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢١/١٢/٢٠٢١، ھێزەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر ئاگادار کرانەوە کەوا نارنجۆکێکی دەستی (ڕومانە) لە کارگەی شیشی کەورگۆسک تەقیوەتەوە، دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەشی پۆلیسی خەبات، بنکەی پۆلیسی کەورگۆسک، گەیشتنە شوێنی ڕووداو و دەرکەوت کەوا نارنجۆکەکە لە کاتی تواندنەوەی کۆنە ئاسندا تەقیوەتەوە، کە بەداخەوە لە ئاکامدا کرێکارێک بە ناوی (نایف شاباز چاوشین) تەمەن (٤٥) ساڵ، گیان لەدەست دەدات و کرێکارێکی تریش بەناوی (سامر اسماعیل گە)  بریندار دەبێت، تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی کرا و زامدارەکەش گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.
لە کاتی ئێستاشدا ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە چۆنیەتی ڕووداوەکە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
پارێزگاری ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئەو دوو ملیار دینارەی رەتکردەوە کە حکومەتی عێراق بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی ھەولێر تەرخانی کردووە و دەڵێت، بڕە پارەکەی بەغداد لە ئاستی چاوەڕوانی ئەوان و زیانەکانی لافاوەکەدا نەبووە و رەتیدەکەنەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژ بەوەش کراوە، وەک پارێزگاری ھەولێر بێھیوابوونی خۆیان لە ھاوکاریکردنی حکومەتی عێراقی فیدراڵ نیشان دەدەن و ئەو بڕە پارەیەش قبووڵ ناکەن، داواش دەکەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق چاو بە بڕیارەکەیان بخشێننەوە، چونکە ئەوەی داوا  کراوە مافێکی یاسایی ھەرێمە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"ھیشام رکابی" بەڕێوەبەری نوسینگەی راگەیاندنی نوری مالیکی سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، وەفدێکی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان بە سەرۆکایەتی نوری مالیکی سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکەن و لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبنەوە، بەڕێوەبەری نوسینگەی راگەیاندنی نوری مالیکی وتیشی، پێکھێنانی حکومەتی داھاتووی عێراق تاوتوێ دەکرێت.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەمی بۆ پێشنیارە یاسای پاراستنی ئەرشیف لە ھەرێمی کوردستان کرد کە ئامانج لێی پارێزگاری کردن و رێکخستنەوەی تەواوی ئەرشیف و بەڵگەنامە مێژووییە تایبەت و گشتییەکانی ھەرێمی کوردستانە و ناوەندێکی تایبەت بە ھەماھەنگی لەگەڵ حکومەت و وەزارەتی رۆشنبیری و لاونیش چاودێری خاوەنداریەتی ئەرشیفەکان دەکات .

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

باڵانبۆ محەمەد ئەندامی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، ھەوڵەکان بۆ یەکخستنی ھێزەکانی پێشمەرگە بەردەوامە بەڵام یەکخستنی ھێزەکان کاتی زیاتری پێویستەو ئەوەش بەھۆی  ئەو ئەزموونەی ھەرێمی کوردستان لە رابردوو ھەی بووە لە رووی حزبییەوە و ھێزەکانیش لە ژێر فەرمانی حزبەکان بوون.


باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا وەزارەتی پێشمەرگە ١٩ لیوای ھاوبەشی ھەیە، بەڵام رێکخستنەوەکە بەم جۆرەی ئێستا ھەیە سەرکەوتوو نەبووە و ناکرێت کاتێک لیوایەک یەکدەخرێت و دەکرێتە لیوای ھاوبەش لەکاتی دیاریکردنی فەرماندەی لیواکە و جێگرەکەی ھەردوو کیان خۆیان بە فەرماندە ھێزەکە بناسێنن کە لە ئێستادا بەدی دەکرێت، بۆ ئەوەش باشترە لە کاتی پێکھێنانی ئەو لیوایانە ھاوشێوەی لیواکانی پشتیوانی دوو کە لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پشتیوانی یەک کە سەرجەمیان لە پارتی پێکھاتوون ھێزەکان ھاوشێوە بکرێن و تاوەکو فەرماندە و جێگرەکەی و پۆستەکانی دیکەش بە جێگیری دیاری بکرێن و ھەنگاوەکانی یەکخستنەوەش خێراتر بکرێت.


لەبارەی بۆچوونی وڵاتانی ھاوپەیمان لە سەر یەکخستنی ھێزەکانی پێشمەرگە، ئەندامەکەی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان وتی، "وڵاتانی ھاوپەیمان لە ئێستاو لە رابردووش بەردەوام جەختیان لە رێکخستنەوە و یەکگرتنی ھێزەکانی پێشمەرگە کردوە تاوەکو ھەرێمی کوردستان ببێتە خاوەن ھێزێکی نیشتمانی رێکخراو".

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موقەدەم ڕەئوف مەلیک خانەقا لێپرسراوی نشینگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ حەوت کەس کە پێکھاتوون لە دوو خێزان و کەسێکی تر ھەوڵیاندا لەرێگەی ڤیزای شنگنی ساختە لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە گەشت بۆ بەیروت بکەن و دواتر خۆیان بگەیەننە ئەڵمانیا، بەڵام ئاشکرابوون و دەستگیرکران. 


وتیشی، ژنێک و منداڵێکیان ئێرانین و ئەوانی تر ھاوڵاتی ھەرێمی کوردستانن. 


موقەدەم ڕەئوف ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دوای دەستگیرکردنیان سەرجەمیان روبەڕوی دادگا کرانەوە و رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی بومەلەرزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە باران بارین لەھەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و لە شەودا لە تەواوی ناوچەکان باران دەبارێت.


راشیگەیاندوە، لە بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە بارستە ھەوایەکی سارد روو لە ھەرێمی کوردستان دەکات و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و بەفر لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەبارێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، پاش دواکەوتنی بۆ ماوەی چەند رۆژێک ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی ٢٠ی ١٢ی ٢٠٢١، سەعات ١٢:٣٠ خولەک، بڕی ٢٠٠ ملیار دینار بەپێی رێکەوتنی ھەرێم و بەغداد گەیشتە ھەرێمی کوردستان.


 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دوای ئەوەی دوو تۆمەتبار ھەڵیانکوتابووە سەر دوکانێک لەگەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی ‌و تەقەیان لەخاوەنی دوکانەکە کردبوو، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بنکەی پۆلیسی بەختیاری ڕاسپارد کە دەستبەجێ لێکۆڵینەوەو بەدواداچون بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان ئەنجامبدەن.


ئاماژەی بەوەشکردووە، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی بەختیاری توانیان لەماوەیەکی کەمدا ھەردوو تۆمەتبار (د، ر، م) لەدایکبووی ١٩٦٥ و (ڕ، د، ر) لەدایکبووی ١٩٩٩ دەستگیربکەن، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستیشگیرا بەسەر ئوتۆمبێل ‌و دوو چەک لەجۆری دەمانچە کە تۆمەتباران لەکاتی تاوانەکەیاندا بەکاریانھێنابوو.


پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاندوە، لەئێستادا ھەردوو تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەکانی ٤٠٥ و ٣١ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھێمن ھەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە کۆبونەوەکەی رۆژی یەکشەممەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی بە میوانداری بافڵ جەلال تاڵەبانی لێکتێگەشتنی ھاوبەش ھاتە ئاراوە و بڕیاردرا لیژنەیەک بۆ ئامادەکردنی وەرەقەی ھاوبەش بۆ بەغداد دروست بکرێت و لیژنەیەکیش بۆ پۆستەکان لە بەغداد و لیژنەیەکی تریش بۆ رەوشی کۆمسیۆن و دەستوور و یاسای ھەڵبژاردن لە ھەرێم دروست بکرێن. 


وتیشی، بڕیاردراوە بە دروستکردنی لیژنەیەکی تر بۆ یارمەتیدانی حکومەتی ھەرێم بۆ روبەڕوبوونەوەی ئەو رەوشە ئەمنییەی لە دوای سەرھەڵدانی داعش لە ناوچە جێناکۆکەکان دروستبووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دادی ھەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ھەر فەرمانبەرێک لەھەر پلە و پۆستێکدا بێت ئەگەر تا رۆژی ١ی ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ڤاکسینی وەرنەگرتبێت، ناتوانێت پابەندبێت بە دەوامی رەسمییەوە.  


راشیگەیاندوە، لە دوای ئەو وادەیەش ھیچ ھاوڵاتییەک بەبێ وەرگرتنی ڤاکسین ناتوانێت سەردانی فەرمانگەکان بکات بە مەبەستی ڕایکردنی مامەڵەکانیان. 


وەزارەتی داد راشیدەگەیەنێت، لەکاتی جێبەجێ نەکردنی ئەو بڕیارانە سەرۆک و بەرپرسی فەرمانگە ڕوبەڕوی لێپێچینەوە دەبنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان, پێشوازی لە ماسیۆ تولەر، باڵێوزی ئەمریکا لە عێراق و وەفدێکی دیبلۆماسی و سەربازی باڵای ئەو ووڵاتە کرد. 

لەکۆبونەوەیەکدا، وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند: بەردەوامیدان بەھەماھەنگی و ھاوکاریەکانی سوپای ئەمریکا بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە، دووپاتکردنەوەی بەڵێن و پەیمانی بەردەوامیدانە بەدۆستایەتی و پەیوەندییەکانی نێوان گەلی کورد و گەلی ئەمریکا.

وتیشی: لەدەستپێکی شەڕی دژ بە ‌تیرۆریستانی داعش، سوپای ئەمریکا ھاوشانی ھێزی پێشمەرگەو وڵاتانی ھاوپەیمانان رۆڵی گەورە و کاریگەری ھەبوە لە تێکشکان و راوەدوونانی تیرۆریستان لەتەواوی ناوچەکەدا، ئەوان بەبایەخەوە لەھاوکاری و ھەماھەنگییەکانی ئەمریکا دەڕوانن و دۆستایەتییان پەرەدانی زیاترە بەپاراستنی بەرژەوەندییەکان و ئارامی و ئاسایشی ھەرێم و ناوچەکە.
 وەزیری پێشمەرگە ئاماژەی بەوەکرد، داعش دەستی بەچالاکی و جوڵەو کردەوەی تیرۆریستی کردۆتەوە، ئەمەش وا پێویست دەکات قەبارەی ھاوکاریی و یارمەتیەکان بۆ ھێزی پیشمەرگەزیاتر بکرێت، تا بنبڕکردنی لەناوبردنی تەواوەتی ئەو تیرۆریستانە،‌ کە تائێستاش مەترسی جدییان ماوە. 

لەسەر پرسی چاکسازی لەوەزارەتی پێشمەرگە، وەزیری پێشمەرگە روونیکردەوە، ، چاکسازی پڕۆسەیەکی حەتمیەو بەردەوامی ھەیە، ئەگەرچی لەمپەڕو ئاستەنگەکان زۆریش بن، بەڵام ئیرادەی سەرکەوتن و جێبەجێکردنی ئەو پڕۆسەیە بەھێزترەو، لەجێبەجێکردنیشیی ناوەستین. 

ھەر لەو کۆبونەوەیەدا، ماسیۆ تۆلەر، باڵیۆزی ئەمریکا لەعێراق، رایگەیاند: شەرەفمەندن، کە بەردەوامن لەپاڵپشتی و ھاوکاری ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ رووبەڕووبونەوەی  ئایدۆلۆژیای خراپ و تیرۆریستان و پاراستنی سەقامگیری ھەرێم و ناوچەکە.

باڵیۆزی ئەمریکا ، راشیگەیاند: یارمەتیەکانیان لەرووی جێبەجێکردن و سەرکەوتنی چاکسازی بەردەوامی دەبێت، بەو پێیەی " تاوەکو وەزارەتی پێشمەرگە بەھێز بێت، ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە پاڕیزراو دەبێت ".

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردران، وەک ئامادەباشی بۆ قۆناغی دووەمی کاریگەریی ئەو شەپۆلەی ڕووی لە ناوچەکە کردوە و وا پێشبینی دەکرێت لە کاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، بارانبارین دەست پێدەکاتەوە و لە کاتەکانی شەودا بارانبارین زیاتر بێت و ھەندێک جار لێزمە باران ببارێت تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە، ھەرچی زووە و پەلەبکەن لە گرتنەبەری ھەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بۆ بەرگرتن و ڕووبەڕوو بوونەوەی مەترسیەکانی لافاو.

لەدوای کۆبوونەوەش لە ھەموو ئەو شوینانەی کە مەترسی دروستبوونی لافاویان لەسەرە تیمەکان و ئامێری پێویست دابینکراو تەواوی ھێزەکانی (ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی، ھاتوچۆ و بەرگری شارسانی) و (قائیمقامیەتەکان و ناحییە و تەندروستی و شارەوانیەکان و ناوەندی قەیرانەکانی پارێزگا) و تەواوی فەرمانگاکان بکەونە حاڵەتی ئامادەباشی تەواو بۆ ھەر ئەگەر و ڕووداوێکی نەخوازاروو و پاراستنی سەرو ماڵ و گیانی ھاوڵاتییان و دەوامی شەوانە بڕیاری لێبدرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرێوەبەری ناحیەی دارەتوو رایگەیاند، ھەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانیان خستۆتە حاڵەتی ئامادە باشییەوە بۆ رێگرتن لە دووبارە بونەوەی لافاو، ھاوکات پاسیان بۆ ئەو خێزانانە دابینکردوە کە مەترسی لافاویان لەسەرە و دەگوازرێنەوە بۆ شوێنێکی تر.
ھاوکات داوا لە دانیشتووانی دارەتوو دەکات ئەمشەو ئاگاداربن ، چونکە تا سەعات ٢ی بەرەبەیان مەترسیی روودانی لافاو ھەیە، ھەروەھا دەشڵێت ئەوانەی خانووەکانیان دوو نھۆمە، لە نھۆمی دووەمی خانووەکانیان بمێننەوە، بۆ ئەوەی لە مەترسی لافاو بە دووربن.

 لەلایەکی تریشەوە ، بەھۆی مەترسی لافاوەوە سبەینێ لە خوێندنگەکانی سنووری قوشتەپە و دارەتوو دەوام رادەگیرێت .

 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی ھەولێرڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە ڕایگەیاند ، وەک ئامادەسازیی بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی مامۆستایان و  قوتابیان  لەھەر ئەگەرێکی نەخوازراوی کەشوھەوا،  سبەی سێشەممە ٢١ی١٢ ی ٢٠٢١ ، لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بە (حکومی و ناحکومی) لە سنوری بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی ھەولێر جگە لەپەروەردەکانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پشووی ڕەسمی دەبێت. 
 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...737738739740741...917